Part 7

299 57 88
                                    


دایهو : سیخوڕێکی پلەبەرزی دەزگای کینا بوو سیخوڕ A3 کیم سۆنگ هی

تایهۆنگ سەری بە مانای تێگەیشتن جوڵاند

تایهۆنگ : کەوایە بەلاتەوە ئاساییە بمریت و مافیاکەت دەستی بەسەردا بگیرێ؟

دایهوو زەردەخەنەیەکی کرد

دایهو : دڵنیام کەسێکی گونجاو دەیگرێتە دەست ( وتی و سەیری جۆنگکووکی کرد )

جۆنگکووک : کەوایە چاوەڕێی مردنتم

دایهو تەنها پێکەنی لەڕاستیدا تایهۆنگ سەری سوڕماوە لەو ڕەفتارە سەیرانە ئەوان وەک دوژمنێ قسەدەکەن لەکاتێکدا دۆستن

...

جۆنگکووک : هەست دەکەم پرسیاری زۆرت هەیە ( وتی کاتێ سەیری دەرەوەی دەکرد ئەوان لەڕێگان بڕۆنەوە ماڵەوە )

تایهۆنگ سەیری جۆنگکووکی کرد

تایهۆنگ : تەنها ئەو ڕەفتارانە زۆر جیاوازن لەکەسانی ئاسایی

جۆنگکووک : پیشەکەمان ئەو شێوازی ڕەفتارەی پێویستە تایهۆنگ

تایهۆنگ تەنها بێدەنگ بوو

جۆنگکووک : هەست بە پەشیمانی دەکەی بە مانەوەت لای من؟

تایهۆنگ : گەر ئەو هەستەشم هەبێ تازە زۆر شتم دیوە ناکرێ بە ئاسانی بڕۆم وە من ناسنامەکەت دەزانم

جۆنگکووک : تایهۆنگ هێشتا هیچ شتێ دەستی پێنەکردوە دەتوانی بگەڕێیتەوە لێرە زۆر شت لەدەست دەدەی

تایهۆنگ : هیچم نییە لە دەستی بدەم وە بە مانەوەم لێرە تۆ بەدەست دێنم

جۆنگکووک بزەیەکی لاری کرد و قۆڵەکانی کردەوە و تای چوە باوەشیەوە

جۆنگکووک : خۆشی لەو کاتە ئاساییانەت وەربگرە

...

هۆسۆک : ئەوە تەنها سەرەتایەکە هەڵسە

تایهۆنگ بە توڕەیی هەڵسایەوە لەنێو جێگاکەی و ڕۆشتە دەست شۆرەکە وە دەرگاکەی بەجۆرێ لەدوای خۆی داخست کە وەک ئەوەبوو بیەوێ بیشکێنێ لە توڕەییان

ئەمانەش هەمووی بەهۆی ئەوەی حەفتەیەک بەسەر سەردانکردنی کیم دایهو تێپەڕبوە وە جۆنگکووک دوێنێ بڕیاری دا کە مەشق بەتایهۆنگ بکرێ و لەدوای سەرکەوتووبوونی بەتەواوی بە جێگری خۆی دایبنێ

وە ئێستا کاتژمێر چواری بەیانیە کە هۆسۆک تای هەڵساندوە لەخەو کە خۆی ئامادە بکا بەیەکەوە بچنە ئەو شوێنەی کە تایبەتە بە ڕاهێنان کردن بۆ شەڕکردن

سیخوڕی مافیاکە 𝐭𝐤Where stories live. Discover now