جۆنگکووک : کەوایە گەورەترین نھێنی من ئەوەیە مافیامتایھۆنگ بۆ ساتێ شۆک بوو بەڕاستی بڕوای نەدەکرد جۆنگکووک ئاوا بە ئاسانی لای ئەودانی پێدابنێ و ناسنامەی ئاشکرا بکات
تایھۆنگ : چی؟
جۆنگکووک : من مافیام ئەوە گەورەترین نھێنی منە زانینی ئەوە بەسە بۆ ئەوەی قایل بیت ژوانم لەگەڵ ببەستی؟ ( بەدەنگێکی قوڵەوە وتی و بەوردی سەرنجی تای دەدا )
تایھۆنگ سەیری خوارەوەی کرد ئەو بەڕاستی نازانێ بڵێ چی ھەست بەگەمژەیی دەکات گەر خێرا ڕازی ببێ ئەو پێویستە پلانی ھەبێ
جۆنگکووک کە زانی تایھۆنگ بێدەنگە و نایەوێ ھیچ شتێ بڵێ کەمێ لەتای دوورکەوتەوە
جۆنگکووک : ئاساییە من چاوەڕێی وەڵامت دەبم
سەیری بەردەمی خۆی کرد لەم شوێنە بەرزە تەواوی شار بەجوانی دیارە
تایھۆنگ : کەوایە گەر بەڕاستی مافیایت بۆچی بەشێوەیەکی ئاسایی ھەڵسوکەوت دەکەی؟ ( پرسی و سەیری جۆنگکووکی کرد )
جۆنگکووک : پێویستم بە جێگرە
تایھۆنگ : کەوایە منت تەنھا بۆ ئەوە دەوێ جێگرێکت ھەبێ؟
جۆنگکووک : ھەست ناکەی گەر ئەو مەبەست و بیرکردنەوەم ھەبێ گەمژانەیە؟
تایھۆنگ بێدەنگ بوو بەدڵنیایەوە گەر جۆنگکووک تەنھا مەبەستی جێگر بێ زۆر کەس ھەن
جۆنگکووک : تۆ ھەستی سەیرم پێدەبەخشی تایھۆنگ
تایھۆنگ تەنھا بێدەنگ بوو لەڕاستیدا ڕاوکردنەکەی ئاسانتر دەردەکەوێ بەلایەوە
تایھۆنگ : دەتوانین ئێستا بڕۆین ؟
جۆنگکووک : با بڕۆین
ھەڵسایەوە و دەستی تایھۆنگیشی گرت تاوەکو یارمەتی بدا لەو شوێنە بەرزە بێتە خوارەوە
بەیەکەوە لەبیناکە ھاتنە خوارەوە
تایھۆنگ : کەوایە ئێستاش من دەچمە ماڵەوە
جۆنگکووک : ئاگاداری خۆت بە
تایھۆنگ : تۆش ھەروەھا سبەی دەتبینمەوە ( وتی و ویستی بڕوا )
جۆنگکووک : تایھۆنگ من چیتر لە کتێبخانەکە نابم
تایھۆنگ سەیری جۆنگکووکی کرد
YOU ARE READING
سیخوڕی مافیاکە 𝐭𝐤
Romance𝐓𝐚𝐞𝐤𝐨𝐨𝐨𝐤 𝐉𝐮𝐧𝐠𝐤𝐨𝐨𝐤 : 𝐭𝐨𝐩 𝐓𝐚𝐞𝐡𝐲𝐮𝐧𝐠: 𝐛𝐨𝐭𝐭𝐨𝐦 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞𝐫 : 𝐬𝐚𝐫𝐝𝐨𝐧𝐲𝐚