Part 8

289 50 39
                                    


کەواتە ئەوە باشترین کاتە تاوەکو یەکێکیان بکوژێ

تایهۆنگ بزەیەکی لاری کرد و بەتەواوی نیشانەکەی خستە سەر نێوچاوانی هۆسۆک نەک سێوەکەی سەری

وە چەکەکەی ئامادەکرد بۆ تەقەکردن و لەکۆتاییدا

تاق

دوای تەقەکردنەکەی هەمووان توشی شۆک بوون بەوەی ڕوویدا تەنها جۆنگکووک بەشێوەیەکی سارد سەیری دەکرد

هۆسۆک : واو بۆ ساتێ هەستم بەترس دەکرد بەڵام بەڕاستی ناوازە بوی

تایهۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد و سەیری جۆنگکووکی کرد جۆنگکووک بزەیەکی لاری کرد و لەشوێنەکە ڕۆشت

نامجوون : کەوایە ئێستا بە فەرمی دێیتە بەشەکەی من

تایهۆنگ : بەپەرۆشم ( بەزەردەخەنەیەکەوە وتی )

...

؟؟؟ : بەڕێز تایهۆنگ سەرۆک فەرمانی کرد کە ئەمڕۆ واز لە ڕاهێنانەکانت بهێنی و لەگەڵ ئەو بڕۆیتەوە

تایهۆنگ تەنها سەری لەقاند

تایهۆنگ : ئەو لەکوێیە؟

؟؟؟ : لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیەتی

تایهۆنگ تەنها سەری بە بەڵێ لەقاند و کارمەندەکە ڕۆشت

بەخێرایی پەراوەکانی ژێر دەستی داخست و بەرەو ئۆفیسەکەی نامجوون بەڕێ کەوت

تایهۆنگ : نامجوون هیۆنگ؟ ( وتی دوای لە دەرگا دان )

نامجوون : دەتوانی بڕۆیت

تایهۆنگ تەنها زەردەخەنەیەکی کەمی کرد و خێرا ڕۆشتە دەرەوە لە کۆمپانیاکە ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگکووکی دی کە ڕاوەستابوو خێرا ڕۆشتە نێو ئۆتۆمبێلەکە

جۆنگکووک خەریکی پەیوەندیەک بوو لەگەڵ بینینی تایهۆنگ بزەیەکی لاری کرد و باوەشی بۆ تایهۆنگ کردەوە ئەویش ڕۆشتە باوەشیەوە و چاوەڕێ بوو پەیوەندیەکە کۆتایی بێت

جۆنگکووک : ئازیزم ماندوو دیاریت ( وتی دوای کۆتایی هێنان بە پەیوەندیەکە و زیاتر تایهۆنگی لەخۆی نزیک دەکردەوە وەک ئەوەی ئێستا لە باوەشیەتی بەس نییە )

تایهۆنگ : ڕۆژێکی درێژ بوو

جۆنگکووک : دەتوانی دەست بکەی بە ڕۆشتن ( بە شۆفێرەکەی وت و ئەویش هەر ئەوەی کرد کە جۆنگکووک داوای کرد )

جۆنگکووک : پێکانی ئامانجەکەت نایاب بوو

تایهۆنگ بە بیستنی ئەوە بزەیەکی کرد و کەمێ لەباوەشی جۆنگکووک هاتە دەرەوە تا ڕوخساری جۆنگکووک ببینێ

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 10 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

سیخوڕی مافیاکە 𝐭𝐤Where stories live. Discover now