°<^CHAPTER_ONE^>°

358 22 2
                                    

بەدڵخۆشیەکی یەکجار هاتمەوە ماڵەوە دوای پیاسەیەک لەگەڵ یارەکەم ڕۆشتم بەرەو ژورەکەم کەڕۆشتمە ژورەوە یەکەم شت بۆنی ئەوم کرد چونکە من بۆنی ئەوم کڕیوە و لەجلوبەرگەکانم داوەهەرچەندە ئەوبۆنە پیاوانەیە بەڵام مەستت دەکات

نازانم چۆن وەسفی ئەو دڵخۆشیەبکەم کەلەلای ئەو هەمە ئەو وەک شاخێک وایە لەپشتم لەخۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵم دایە هیچ شتێک ناتوانێ ئەوم لێبەری جگەلەمەرگ هیوادارم هەرگیز مەرگی نەبینم جیۆن کەروێشک ئەوکەروێشکەکەی منە ئەو زۆر قۆزە جیاواز لەکوڕانی تر هەرکاتێک دەچینە دەرەوە سەریش هەڵنابڕێت هەرگیز نەم بینیوە سەیری کچی تر بکات گرینگیەکی زۆرم پێدەدا هەمیشە نامە دەنێرێت لەبەیانیاندا دەڵێ بانی باش شازادەکەم کاتەکانی تر هەمیشە پێم دڵێ نانت خواردوە هیچت ناوێ تەنها یەک جار وتم نەخۆشم

دوای ماوەیەکی کورت هات دەرمانی بۆهێنام بەڵام خۆی ڕۆشتبوو بۆئەوەی دایک و باوکم نەیبینن من زۆر هەوڵم دا بەدایک و باوکم بڵێم کەخۆشەویستم هەیە بەڵام ئەوان کاتیان زۆر کەمە دایکم پزیشکە و باوکم بەڕێوبەری کۆمپانیایە هەندێکجار ئێواران بەتەنها نان دەخۆم بەڵام سوتفە ئەو ڕۆژەی ئەو دەرمانی بۆهێنام دایک و باوکم لەماڵ بوون لێیان پرسیم کێیە منیش وتم ئەوە میۆنی هاوڕێم ناردویەتی دواتر دەرمانەکانم بردە سەرەوە

کاتێک دەرمانەکەم کردەوە نامەیەکی تێدابوو دیارە کەروێشکەکەم نوسیویەتی تێیدا نوسرابوو" سڵاو شازادەکەم لەپەنجەرەکەوە دایک و باوکتم بینی ببورە نەمتوانی بت بینم ئەوانە دەرمای زۆر باشن بۆ ئەونەخۆشیەی تۆ هیوادارم زو چاک ببیتەوەخۆشمدەوێیت"

زەردەخەنەیەکی فراوان کەوتە سەرلێوانم دەرمانەکەم هەڵگرت و ڕەسمیم گرت و بۆم نارد و سوپاسم کرد و پێم وت منیش خۆشمدەوێیت کەروێشکەکەم تەنها من بۆم هەیە وای پێبڵێم ئەوڕێگەنادات کەس پێی بڵێ کەروێشکەکەم بۆمنیش تەنها ئەو بۆی هەیە پێم بڵێ شازادەکەم من ئەوم لەنەخۆشخانە ناسی کاتێک ئەو برینداربوو هێنابویانە نەخۆشخانە منیش لەوکاتە لای دایکم بوو ئەو کەمێک چاوی کرابۆوە بەڵام بەقسەی خۆی بێت وتی کەوا منی بینیوە و منیش ناسیوەتەوە بەڵام ئەو ڕۆژە زۆر ناخۆشبوو ئەو دڵی لەلێدان وەستا کەمێکی مابوو لەلێواری مەرگ ئەو ڕۆژە من خەمباربووم زۆریش خەمباربووم ئەوکات ئێمە هێشتا خۆشەویست نەبوین

دوای ئەوەی لەنەشتەرگەری تەواوبووین سێ ڕۆژ دوای ئەوە دوبارە ڕۆشتمەنەخۆشخانە بینیم بەتەنها لەسەر قەڕوێڵەکە ڕاکشاوە کەسی لانییە دەم ویست بڕۆمەلای بەڵام نەمدەزانی چ بیانویەک بدۆزمەوە بەڵام خۆم نەگرت و ڕۆشتمە ژورەوە ئەوسەیری منی کرد تەنها ئاسایی بوو نازانم بۆ"تۆکێی بۆچی هاتیت"پرسیاری کرد من دەستم لەیەک ئاڵاند باکەمێک خۆم جدی دەرخەم"دایکی من نەشتەرگەری بۆتۆکرد ئێستادەبوایە سوپاسم بکەی"

°&lt;^شازادەکەم...^&gt;°Onde histórias criam vida. Descubra agora