°<^CHAPTER_EIGHT^>°

90 16 4
                                    

دوای ماوەیەک گەیشتنەماڵەوە ڤیناس بێ هیچ قسەیەک هاتەخوارەوە لەئۆتۆمبێلەکە کوک هەناسەیەکی هەڵمژی و هاتەخوارەوە لەئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتەلای دەرگاکە

ڤیناس پشتی لەوبوو دەستی لەیەک ئاڵاندبوو کوک کەمێک پێکەنی بەکویتیەکەی دواتر دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشتنەژورەوە

کوک ماڵێکی تری هەبوو بێجگەلەوماڵەی لەگەڵ دایکی لێی دەژیا بۆیە هاتۆتەخانوەکەی تری

ڤیناس سەیری ماڵەکەی دەکرد چونکە یەکەمجاربوو بێت بۆئەم خانوە نوێیەی کوک کوک لەسەر سۆفاکە دانیشت"شازادە بەدایک و باوکت بڵێ سێ ڕۆژی تر هاوسەرگیری دەکەین باشە"بەزەردەخەنەیەکی فراوانەوە ڤیناس بێئەوەی سەیری بکات وتی"بۆچی ئەوەندە بەپەلە"

جۆنگکوک وتی کەهێشتا زەردەخەنەلەسەر لێویەتی"بەڵێ پێویستە بەپەلە هاوسەرگیری بکەین ئێمە دوساڵە خۆشەویستین پێم وایە هەتازوتر بێت باشترە"ڤیناس سەیری کوکی کرد"تۆبۆچی قسەم لەگەڵ دەکەی من لەتۆ توڕەم ئایا تۆ هەستی پێناکەی ئاهـ باوەڕ ناکەم"چاوی لەبێزاریدا سوڕاند کوک هەستا و ڕۆشتە بەردەمی

دەستی گرت سەیری چاوەکانی دەکرد خۆشەویستیەکی زۆری لەچاوەکانی ڤیناس دەبینی لەهەمان کاتتدا توڕەییەکی جوانی دەبینی"شازادە ببورە بۆ ئەوەی توڕەبووم بەڵام دەبوو پێمبڵێی کە چەندەڕوخاوبوویت لەدوری من منیش لەتۆباشترنەبووم لێمتێبگە سێرکە من زۆر زۆر داوایلێبوردن دەکەم شازادە ئەم پیاوەگەورە کە هەمووکۆریا سەری بۆدادەنەوێنن لەپێشتۆدا دوایلێبووردنت لێدەکات تۆش تەنها هەلێکی پێ ببەخشە خۆت دەزانی هەموو کەسێک شایەنی هەلی دوەمە بەڕاستی زۆرم خۆشدەوێیت هەرلەدوای توڕەبوونەکەم ‌پەشیمان بوومەوە لەوەی توڕەبووم"

زۆر بەسۆزەوە قسەکانی دەکرد ڤیناس دەستی کرد بەپێکەنین"کەروێشک من لەتۆ توڕەنەبووم تەنها ویستم گوێم لەقسەجوانەکانت بێت منیش ئەوکەسەم خۆشدەوێت کەخۆی وتی هەموو کۆریا سەری بۆدادەنەوێنن"

کوکیش لەدوای قسەکەی زەردەخەنەی کرد و ڤیناسی لەباوەش گرت"من بەقوربانی تاقیرکردنەوەکانت بم کە بەمنی دەکەی منیش تۆم زۆر خۆشدەوێت دەبێت وات لێبکەم هەموو کۆریا نا هەموو کۆریانا هەموو جیهان سەرت بۆدانەوێنن"ڤیناس پێکەنی کوکیش بەهەمان شێوە

دواتر لەیەکتری جیابونەوە کوک و ڤیناس ڕۆشتنە سەرەوە"بەڵێ ئێمە لێرەدەخەوین"وتی کاتێک ڤیناسی هێنایە ژورەوە ژورێکی تەواو مۆدێرن بوو هەمووشتێکی نوێ بوو وەک ئەوەی ئێستا دروستکرابێت

ڤیناس سەیری ژورەکەی دەرکرد زۆر پێی جوان بوو"هێی کەروێشک تۆ ئەم ماڵەت هەیە کەچی تازە بەمنی نیشان دەدەی"دەستی خستە سەرکەمەری بەبۆڵەیەکی کویت وای وت کوک پێکەنی بەڕەفتارەکەی"ئێ شازادە تۆ بەکەمی لەگەڵم دەهاتیتە دەرەوە یان بۆخەونت لەلام بی ئیتر من چۆن نیشانت بدەم"ڤیناس هەروەک خۆی بوو قسەی پێنەبوو دەیزانی کوک ڕاست دەکات

"ئۆو تۆ ڕاست دەکەی"وتی و دەستی هێنایەخوارەوە کوک پێکەنی"دەی شازادە بڕۆ گەرماوێک بکە من برسیمە داوای خواردن دەکەم تۆ دەتەوێت"سەیری ڤیناسی کرد"بەڵێ بێگومان منیش برسیمە"بەخێرای وای وت کوک زەردەخەنەی کرد"زۆرباشە" کوک ڕۆشت ڤیناسیش ڕۆشتە گەرماوەکە

سەری سوڕما لەجوانی گەرماوەکە زۆر بەجوانی دیزانی کرابوو ڕەنگی ڕەساسی و سپی و ڕەشی تێکەڵ بوو

^ڤیناس^
ڕۆشتمە گەرماوەکە دوشێکم گرت و هاتمە دەرەوە ئاهـ نەفرەت من جلم نییە ئێستە چیبکەم بەناچاری جلەکانی ترم کردەوە بەرم

دواتر ڕۆشتمە خوارەوە کوکم بینی دانیشتوە و خواردنەکانیش لەبەردەمیەتی منیش ڕۆشتمەلای"واهـ ئەمانە زۆر خۆش دیارن"وتی و سەیری کوکی کرد کوک زەردەخەنەی کرد و دەستی ڕاکێشا وای کرد ڤیناس بکەوێتە سەرقاچی

کەمەری گرت"بەم شێوەیە نان دەخۆین"ڤیناس پێکەنی و دەستی کرد بەنان خواردن"بۆچی قژت جوان وشک نەکردۆتەوە نەخۆشدەکەویت"وتی کاتێک دەستی دەدا لەقژی"ئێ چیبکەم تاقەتم نییە وشکی بکەمەوە گوێی مەدەیە"وتی کاتێک بەردەوامبوو لەنان خواردن"باوابێت بەڵام بۆجارێکی تر گەرلەلای من بویت خۆم بۆتی وشک دەکەمەوە"ڤیناس پێکەنی

کوکیش زەردەخەنەی کرد و دەستی کرد بەنان خواردن بەم شێوەیە ڤیناس لەسەرقاچی کوک دانیشتبوو کوکیش دەستی لەسەر کەمەری بوو

×××××××××××××××××

^جۆنگکوک^
بەیانی بوو چاوەکانم لەبەر تیشکی خۆرەکە کرایەوە سەیری تەنشیتم کرد شازادەکەم لەباوەشم بوو باوەشی لە ملم دابوو

زەردەخەنەم کرد ئاخر ئێستە من چۆن دڵم یەت هەستم لەناو باوەشی کەوەک بەهەشت وایە من هەڵنەستام و باوەشم پیاکردەوە

ناتوانم ناتوانم هەستم هیچ هێزێک نییە لەم کاتەدا من لەباوەشی بێنێتەدەرەوە زۆر زۆرم خۆشدەوێت

بەڵام کاتێک بیردەکەمەوە چیم لێ شاردۆتەوە لەوانەیە سەیری ڕوخساریشم نەکات واهەست دەکەم هیچ ئەوم خۆشناوێت

واهەست دەکەم من درۆیەکی گەورەم لەگەڵ کردوە نازانم تۆبڵێی لێم خۆشبێت یان نا نازانم هەست دەکەم لێم خۆشنابێت

هەستێکی سەیرم هەیە واهەست دەکەم لێم خۆشنابێت هیوادارم هەستەکانم هەڵەبن نامەوێت لەدەستی بدەم ئەو بۆمن زۆرگرینگە ئەوەی ئەو بۆی کردم هیچ کەسێک بۆی نەکردم

من بەژیانم قەرزاری ڤیناسم زۆریشم خۆشدەوێت دەمەوێت تاکۆتای تەمەنم لەگەڵی بم ئەو شازادەبێتاوانەکەی منە







ڤۆت






ڤۆت





بەردەوامدەبێت.....

°&lt;^شازادەکەم...^&gt;°Where stories live. Discover now