°<^CHARTER_TWO^>°

183 22 0
                                    

^ڤیناس^
چیتر بەرگەی ئەم دیمەنەم نەگرت ڕۆشتم کەوتمە ڕێ بەرەوماڵەوە فرمێسک لەچاوانم نەدەوەستا واتا هەمووشتێک درۆ بوو واتا هیچ منی خۆشنەدەویست من ئەوەندە بێ بایەخ بووم

کاتێک دەگریام هەمووان بەشێوەیەکی سەیر سیریان دەکردم بەڵام من گوێم پێنەدەدان ئەوەهیچ بایەخێکی بۆمن نییە من ئەوەی ویستم لەدەستمدا

××××××××××××

گەیشتمە ماڵەوە بەبێهێزی ڕۆشتمە ژورەکەم ماڵەوەکەسی لێنەبوو خرمەتکارەکان ئەمڕۆ پشویانە دایک و باوکیشم لەماڵ نین

ڕۆشتمە ژوورەکەم خۆم هەڵدایە سەر بێدەکە دەستم کرد بەگریانێکی زۆر چاوانم وشک نابنەوە ڕۆتینی ڕۆژانەمە ئەم گریانە

زۆربەخراپی دەگیام ئەوەندە گریام خوێن لەدەمم هاتەدەرەوە بەخراپی دەکۆکیم خوێنی زۆرم هێنایەوە بەخێرایی ڕۆشتمە دەستشۆرەکە هەمووبەوخوێنەی هەڵم هێنایەوە کردمەناوWCیەکە

دواتر بەبێهێزی هاتمە دەرەوە جلەکانم پیس بوبو بۆیە خۆم گۆڕی و جلەکانم کردەناو جلشۆرەکە و هاتمەسەربێدەکە

ڕاکشام بەبیرکردنەوە لەم نەفرەتیەی ئەمڕۆ خەوم لێکەوت هیوام دەخواست بەخەبەرنەیەم

×××××××

چاوەکانم وردەوردە دەکرانەوە پەنجەرەکە لەبەردەمم بوو سەیرم کرد شەو بوو بەبێزاری هەستام

دانیشتم لەسەربێدەکەتاقەتی هیچ شتێکم نییە بیکەم لەناکاو نامەیەکم بۆ هات سەیری موبایلەکەم کرد ژمارەکەیەنەناسراوبوو نوسرابوو ٭سڵاو٭

منیش بۆم نوسیەوە ٭سڵاو؟٭ زۆری پێنەچوو وەڵامی دامەوە ٭چۆنی باشیت٭

کەمێک سەرمسوڕما دەبێت کێبێ منیش بۆم نوسی ٭من باشم تۆکێی؟٭

چونکە هەرلەناوچات بوو یەکسەر جوابی دامەوە ٭پێمبڵێ باشیت٭

فرمێسک لەچاوم هاتەخوارەوە هەرگیز جگەلەکەروێشکەکەم کەس لەحاڵمی نەپرسیوە بەڵام سێرکە بێگانەیەک دڵنیام کەسێکی باشە نوسیم ٭باشم٭

هەرچەندەحاڵم هیچ باش نییە ئەوجوابی دامەوە ٭ڕاستیەکەم پێبڵێ؟٭

وەک ئەوەی حاڵم بزانێ قوڕسایەک لەسەردڵم هەبوو بادەری ببڕم باشترە بۆم نوسی ٭لەڕاستیدا نا٭

هەنسکم دەدا لەگەڵ هەرنوسینێک جوابی دامەوە نوسیبوو ٭دەتەوێت باسی بکەی٭

منیش بەدەستی لەرزیوە جوابم داو ٭بێگومان٭

جوابی دامەوە نوسی ٭بوو کەوا باسی بکە٭

°&lt;^شازادەکەم...^&gt;°Where stories live. Discover now