°<^CHAPTER_NINE^>°

88 15 0
                                    


^جۆنگکوک^
بـەهێمنی دەستم لەقژی دەدا هەستم کرد دەجوڵێت وابزانم بەخەبەردێت من بەخێرای خۆم کرد بەخەوتو

هەستم دەکرد سەیرم دەکات دواتر هەستم بەلێوەکانی کرد لەسەر کوڵمەم ئای خوایە چ دڵخۆشیەکە

گوێم لەپێکەنینە نەرمەکەی بوو بەقوربانی بم وابزانم من ڕۆشتومەتە بەهەشت ئێستا واهەست دەکەم بەڕاستی منی خۆشدەوێت دوساڵ لەمەوپێش کەمێک دەترسام دەترسام تەنهائاشقبونێکی گەنجانەبێت دواتر من لەبیربکات

سوپاس شازادەکەم کە بەیانیەکەمت ڕوناک کردەوە ماچێکی تری کردمەوە بەڵام هی کوڵمەم نا هی لێوم بەنەرمی وای کرد

لێوی لەسەر لێوم ڕاگرت نەیدەجوڵاند چیتر بەرگەم نەگرت و کێشم کرد بۆخۆم وابزانم ئێستا شۆک بووە ماچەکەم قوڵتر کردەوە ڤیناس هێشتا لە شۆکدابوو لێوی نەدەجوڵاند

بەڵام دوای کەمێک ئەویش گۆڕیەوە دەستی خستە سەرشانم هیوادەخوازم ئەمە هەموو بەیانیەکانی من بێت ئەم لێوەشیرینانە من ڕۆژەکەم دەستپێبکەم

ئەولەژێر دەستم دەرچوو دەستم کرد بەپێکەنین ئەویش شۆک بوو"کوک تۆ نەخەوتبووی"کەمێک پێکەنیم دەستم خستە ژێر سەرم و ڕوم لە ڤیناس بوو"بەڵێ شازادە من پێش تۆ هەستام"بەتەواوی ڕوخساری سوڕهەڵگەڕا دەستم کرد بەپێکەنین و لەسەر بێدەکە دانیشتم

"دەتەوێت چی بخۆیت بۆ بەیانی؟"کوک پرسیاری کرد ڤیناس سەیری کرد"بۆدەبێت تۆ بیکەیت ئەوە بۆمن جێبهێڵە"ویستی بڕوا بەڵام کوک دەستی گرت"ئمم وادیارە حەزت لەخواردنی دەستی من باشە"خەمباریەکی ساختەی نیشاندا ویستی بڕواتە گەرماوەکە تەنها ڤیناسی تاقی دەکردەوە ڤیناس بەخێرایی دەستی گرت"نابەوشێوەیەنییە"قسەکەی کوکی بەڕاستی وەرگرتبوو کوک پێکەنی"تاقانەکەم تەنها گاڵتەم کرد"ڤیناس سەیری کوکی دانەیەکی کێشا بەشانی"گەمژە"وتی و ڕۆشتە خوارەوە کوک پێکەنی دواتر ڕۆشتە گەرماوەکە

×××××××××××××××××

لەبەرامبەر یەکتری دانیشتبوون خەریکی نان خواردن بوون کەبەدەستی کوک دروستکرابوو نانی بەیانیەکی جوان بوو لەسەرەتا ڤیناس زۆری بەلاوە خۆش بوو لەهەمان کاتتدا شێوەیەکی جوان

"کەروێشک پێشوتر خواردن دروستکردوە؟"سەیری کوکی کرد کوکیش بەهەمان شێوەیە"بەڵێ شازادە جارجارە دەمکرد کاتێک بەتەنهابووم"ڤیناس زەردەخەنەی کرد کوکیش بەهەمان شێوە

کوک قاتی فەرمی لەبەربوو کەمێکی تر دەڕۆیشت وەڤیناسیش کیلۆتێکی ڕەشی لەبەربوو لەگەڵ بلوسێکی تەنک کە ناوکی دیاربوو

وەکوک لەڕێگاکەی ڤیناسیشی دەگەیاندەوە ماڵەوە دوای کەمێک هەردوکیان تەواوبوون ڤیناس قاپەکانی شوشت و دواتر جانتاکانی هێنایە خوارەوە کەلەسەرەوە بوو

°&lt;^شازادەکەم...^&gt;°Where stories live. Discover now