°<^CHAPTER_SEVEN^>°

115 16 6
                                    


جۆنگکوک دەستی کرد بەگریان"تکایە شازادە هەستەوە من و تۆ دەبێت زیاتر پەرەبەخۆشەویستیەکەمان بدەین چۆن دەبێت وابەجێم بهێڵی من ناتوانم ناتوانم بێ تۆ"

سەری داخست،بەهێمنی دەگریا،لەناکاو دەرگاکە کرایەوە جۆنگکوک سەری هەڵبڕی دایکی بینی شۆک بوو"دایکە تۆچیدەکەیت لێرە"

دایکی بەخەمباریەکی ساختە هاتەلای کوک"گیانی دایکە من بۆلای ڤیناس هاتم زۆر خەمم بوو ئایا باشە بۆچی وای بەسەرهات"

سەیری ڤیناسی کرد و دەستی بەسەری دەهێنا کوک سەریسوڕمابوو لەڕەفتارەکەی دایکی بۆیە هەستا و دەستی دایکی دورخستەوە لەڤیناس

دایکی بەتێنەگەیشتنەوە سەیری کوکی دەکرد"دایکە هیوادارم نەبێتە بێڕێزی بەڵام نامەوێت لەڤیناس نزیک ببیتەوە چونکە ئەوئامانەتەلای من وە ئەوپێی خۆشنییە تۆی لابێت بۆیە پیت دەڵێم کەوا بڕۆیت نامەوێت ڤیناس بتبینێت بەم جۆرە هەڵسوکەوتانەت چونکە لەبەر دڵەپاکەکەی باوەڕت پێدەکات بەڵام من نا من دەزانم شتێک هەیە لەم هاتنەلەناکاوەی کارینا و گۆڕانی ڕەفتارەکانی تۆ ئەمە شتێکی لەپشتە دایکەوات لەخۆت کرد کوڕەکەت باوەڕت بێنەکا ئەمانەی هەمووی لەبەرتۆن بۆیە بڕۆ هەرکە ڤیناس باشتربوو لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکەم خۆتان دەزانن من چ جۆرە مرۆڤێکم مرۆڤ نا بەڵکو دڕندەیەکی کوشندەم تەنها ڤیناس ئەو ڕوەی منی نەبینیوە بۆپێتدەڵێم کەوا بڕۆیت لێرە"

لەناوەڕاستی قسەکانی کەمێک ترسناک دەرکەوت دایکی کەمێک ترسا ڕەنگەبڵێن کەوا بۆچی والەگەڵ دایکی قسەدەکات بەڵام بێهۆنییە شتێک هەیە کەواکوک بەو شێوەیە لەگەڵ دایکی قسەدەکات هێشتا ڕێزی لێدەگرێت ئەویش بەپێی بابەتەکەدەزانین کەبۆچی وایە

دایکی چەپڵەی لێدا"زۆرباشە ئەمەهەمووی خەتای من خەتای منە هاتوم بۆلای ئەم کچە وام لێهات کوڕەکەم ڕقی لێمبێت من چ جۆرە دایکێکم سوپاس من دەڕۆم"جانتاکەی هەڵگرت و بەدزی کوک زەردەخەنەیەکی کرد

کوک هەناسەیەکی هەڵمژی و لەلای ڤیناس دانیشت و دەستی گرت و ماچی دەکرد تاکە کەس لای ئەو باش بێت و میهرەبان بێت ڤیناسە

^جۆنگکوک^
هەرگیز لەژیانم کەسی واباشم نەبینیوە چونکەمن هەمیشەلەناو کەسی خراپدابووم هەرلەمنداڵیەوەلەتەمەنی15ساڵیەوە من کاری مافیایم کردوە

هەربۆیە ئێستا پارەم بەسەردا دەڕژێت هەمووی لەبەرکاری نایاسایی و مافیای و دژی حوکمەت تەنانەت من ڕێکەوتنم لەگەڵ حوکمەت کردوە

لەوانەیە شۆک بن بەڵام نۆساڵەئێمە ڕێکەوتوین هیچ کەسێکیش بەوەنازانێت خەڵک هەمووی حەسودیم پێدەبەن بەڵام نازانن بەچ شتێکداتێپەڕیوم

°&lt;^شازادەکەم...^&gt;°Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt