35

129 33 20
                                    

209.

”ئەمە چیە؟“جۆنگکووک پرسی، چاوێکی لە تایهیۆنگ نەکرد کە تازە هاتۆتە ناو ئۆفیسەکەیەوە. سەرقاڵی تایپکردنە بە ئامێری تایپکردن.

”هێشتا کار دەکەیت؟ وەرە پشووە!“تای هاوارێکی کرد، بەدزی دەفتەرە مۆرەکەی خستە ناو ڕەفەکەوە.

شتێکی باشە ئەو هەستی پێنەکرد.

”کات بەسەربردن تەنها کاتم بەفیڕۆ دەدات. من سەرباز بوونم هەڵبژارد بۆ ئەوەی ئاگاداری وڵاتەکەمان بم، نەک سەرگەردانی“

تای چاوەکانی وەرگێڕا، خۆشەویستی خۆی بۆ وڵاتەکەیان بەرز دەنرخێنێت بەڵام ناتوانێت بۆ ماوەیەک پشوو بدات؟

”دەزانم، بەڵام دەتوانیت بۆ ماوەیەک پشوو بدەیت؟ کاتێکی خۆش؟“

جۆنگکووک وەڵامی نەدایەوە. برۆکانی گرژ بوون بوون و هەموو سەرنجی لەسەر ئەو کارە بوو کە دەیکات.

تای چوو بزانێت چی تایپ دەکات. و تەنها سەری سوڕما لەوەی کە چۆن بەردەوامە بەبێ هیچ هەڵەیەک تایپ دەکات. (مەبەستی لە نووسین دێت لە کۆنەوە ئامێرێک هەبوو کە نووسین لەسەر کاغەزێک دەکرد و پیتەکان لەبەردەمت بوون دوایی وێنەی دادەنێم.)

ئامێری تایپ شتێکە وەک کۆمپیوتەر. بەڵام جارێک شتێکی هەڵەت تایپ کرد__

پێویستە هەموو شتێک لە سەرەوە دووبارە بکەیتەوە.

و ڕەنگە، تای ئێستا ئامێری تایپی پێ باشتر بێت لە لاپتۆپێکی سادە. چونکە تواناکان بەرز دەکاتەوە، و چاوت لە تیشک دەپارێزێت.

”تەنها ئەوە بڵێ کە بۆچی لێرەیت.“جۆنگکووک ووتی.

”تەنها دەمەوێت لەگەڵم بێیت لە ناوەندی. من دڵنیام کە ئاورایەکی فێستیڤاڵە لەوێ!“ تای هەوڵیدا کەمێک ورووژێنەر دەنگ بدات، بەو هیوایەی کە جۆش و خرۆشی بۆ دروست بکات.

”ببورە ناتوانم. دەتوانیت بە تەنیا یان لەگەڵ هاوڕێکانت بچیت. بەڕاستی پێویستە ئەمە تەواو بکەم“

تای لێوی خوارەوەی هێنا پێشەوە و سەیرکردنێکی دادوەرانەی پێدا.”دەتوانیت ئەوە بۆ سبەی تەواوی بکەیت، پشووە! ئەوان تێدەگەن. تەنها تکایە، تکایە لەگەڵمدا بڕۆ...“

تای بە هەموو توانایەوە هەوڵیدا هەموو کیوتیەکەی خۆی نیشان بدات تەنها بۆ ئەوەی جۆنگکووک ڕازی بکات.

بەڵام وەک دەڵێن باشترینەکەی بەس نەبوو.

”بەڕێز کیم، داوای لێبوردن دەکەم بەڵام نەخێر. ئایا پێویستە پەیوەندی بە ستافەکەمەوە بکەم بۆ ئەوەی یاوەریتان بکات؟“ پرسی.

تای ئاهێکی هەڵکێشا و وازی هێنا. ”نەخێر، سوپاس“ بە دڵێکی قورسەوە وتی و لە ئۆفیسەکە چووە دەرەوە.

تەنها لە کاتی خۆیدا،بوگوم لەگەڵ نامجوون و تیمەکەیان تێپەڕین.

”هێی، تای ! چی لەگەڵ ڕووخساری درێژدایە؟“نامجوون پێشوازی لێکرد و تیمەکەیان.

ڪاپتن جیۆن ؛ لە ساڵی ١٨٩٤Where stories live. Discover now