Part 11

507 72 2
                                    

من : سڵاو
ھواسا : تۆ لە كوێی ؟
من : لە زانكۆ م دەنگت بۆ وایە ؟
ھواسا : تكایە ھەر ئێستا وەرە بۆ ماڵەوە بۆ لام ھیچ باش نیم
من : باشە تەنھا كەمێك چاوەڕێكە

بەڵێ پلانەكەم سەركەوتوو بوو ئینجا بزانین چی ڕوویداوە،گەشتمە بەردەم ماڵیان و چوومە ژوورەوە بینیم ئەگری بۆیە ڕامكرد و باوەشم پیا كرد (بێگومان تەنھا ڕۆڵم ئەگێڕا)
من : چی بووە گیانەكەم
ھواسا : ئەو ..ئەو گ. گەمژەی خوێڕییە
من : باسی كێ ئەكەی
ھواسا : نازانی باسی كێ ئەكەم ، جوونكوك ئەڵێم ئەو گەمژەیە خیانەتی لێكردم (بە گریانەوە)
من : ئاھ چی شتی وا نابێت ئەو تۆی خۆشەوێ چۆن ئەزانێی خیانەتی كردووە
ھواسا : بە ژمارەیەكی نەناسراو گرتە ڤیدیۆییەكم بۆ ھات بینیم لەگەڵ كچێكە بەڵام ڕووخسار ی كچەكە دیار نەبوو دڵنیام ھەر ئەو كچەیە كە نامەی ھەڕەشەی بۆ ئەنووسیم
من : ئەی قسەت لەگەڵ جوونكوك كردووە؟
ھواسا : چی ھا ھا نامەوێ ئیتر بیبینم ڕقم لێیەتی
من : بەڵام بەڕای من ھەلێكی بدەرێ تا قسە بكات
ھواسا : تۆ شێت بووی ئەو خیانەتكارە
من : بەڵام ڕەنگە شتەكە بەو شێوەیەش نەبێت پێویستە سەرەتا گوێی لێبگریت

دوایی كەمێك بیركردنەوە ڕازی بوو كە من و ھواسا و جوونكوك لە پاركێك یەك ببینین
كە گەشتینە پاركەكە جونكوك لەوێ چاوەڕێی ئەكردین بە ڕووخساریدا دیار بوو كە زۆر بێتاوان بوو ، گەشتینە لای بەبێ سڵاو كردن جونكوك ووتی
ـ ھواسا باوەڕم پێبكە من ھیچم نەكردووە
ھواسا : ھھھھە،بە پێكەنینم مەھێمە باوەڕی چیت پێبكەم لە كاتێكدا بە ڕوونی دیارە ئەو سۆزانییەت كردبووە باوەشت
جونكوك : تكایە من زۆر سەرخۆش بووم ئاگام لەخۆم نەبوو دواتر زۆر دڵنیام كە ھیچ شتێكم لەگەڵ ئەو نەكردووەمن تەنھا تۆم خۆشدەوێت
ھواسا : بەســە من نامەوێ چیتر گوێم لێت بێت ڕقم لێتە ئیتر مەیەرەوە سەر ڕێگام
ویستی بڕوات بەڵام جونكوك مەچەكی گرت و نەیھێشت، من لەو بەینەدا تەنھا سەیرم ئەكرد پڕ بە دڵ حەزم ئەكرد جیا ببنەوە
جونكوك : سەیركە ھواسا بەباشی گوێم لێبگرە ئەوكات چیت پێخۆشە بیكە ، سەرەتا ڕۆژێك پێش ئەوە شەوەكەی تۆ نامەت بۆ ناردم وتت لەو ڕێستۆرانتە یەكتر ئەبینین
ھواسا : نەخێر من ھیچم نەناردووە ئەو شەوە لیسا شم لەگەڵ بوو ، وایە لیسا ؟
من : ب.بەڵێ وابوو
جونكوك : سەیری موبایلەكەت بكە
بەڵام كە سەیریان كرد ھیچی تیا نەبوو
ھواسا : ئەوەتا من نەمناردووە ئەتەوێ بەمە ڕزگارت بێت ! باشە گریمان وایە خۆ ئەبێت لە موبایلەكەی تۆدا مابێت دەی پیشانمدە
جونكوك : لە لای منیش نەماوە من زۆر دڵنیام كە تۆ ناردبووت
(ئەو شەوە پێش ئەوەی لیسا و جێنی بڕۆن نامەكەیان لە موبایلی جونكوك سڕیبۆوە)
ھواسا : باشە ئەمەیان سەری نەگرت ئێھ دواتر چیڕوویدا ؟
جونكوك : چوومە ڕێستۆرانتەكە چاوەڕێی تۆم ئەكرد لە پڕ ئەو كچە ھات بۆ لام ووتی كە زۆر پێویستە كەمێك قسەم لەگەڵ بكات منیش ڕازی بووم ووتم ڕەنگە گرنگ بێت دانیشت و داوای دوو خواردنەوەی كرد من ڕازی نەبووم بخۆمەوە بەڵام ئەو پێداگیری كرد، دواتر ووتی ناوم ئانا یە لەیەك زانكۆین و كەمێك باسی خۆی كرد پاشان ووتی كە ھاوڕێیەكی منی بە دڵە ناوەكەی نەووت تەنھا ئەیویست من یارمەتی بدەم ، ئێھ بە دەم قسە كردنەوە ئەمان خواردەوە تا وای لێھات ئاگام لە كات نەمابوو ڕاستی ئاگام لە ھیچ نەمابوو كە خەبەرم بوەوە لە ژووری ھۆتێلێك بووم
ھواسا : واو باوەڕم پێكردی، ئەی ئەو كچە بۆ كارێكی وابكات ؟
جونكوك : نازانم ھواسا باوەڕكە نازانم ممیش ھەمان شت لە خۆم ئەپرسم
ھواسا : تكایە جارێكی تر مەیەرەوە سەر ڕێگام
جونكوك : نا تكایە
ھواسا گوێی بۆ نەگرت و ڕۆشت ویستم بڕۆم بە دوایدا جونكوك دەستمی گرت

ببورن كەم بەڵام پارتی داھاتوو زیاتر دائەنێم
Wait until next part

Because of you COMPLETED ✅Where stories live. Discover now