Part 16

950 81 38
                                    

دوای ئەوەی چوومە ماڵی ھواسا ویستم لە دەرگا بدەم بەڵام دەرگاكە كرابوەوە بۆیە یەكسەر چوومە ژوورەوە
من : ھێی ھواسا من ھاتم تۆ لە كوێی ؟
دەنگی لە ژورە نوستنەكەوە ئەھات
ـ دانیشە ئێستا دێم
منیش تینووم بوو ویستم بچم كەمێك ئاو بخۆمەوە بەڵام تێبینیم كرد لەسەر مێزەكە ٤ كوپ قاوە دانرابوو ئمــ تۆ بڵێی پێش من میوانی ھوبووبێت،ئاوەكەم خواردەوە و چووم دانیشتم دوای كەمێك ئەویش ھات
ھواسا : بەخێربێیت بمبورە ھەنێك كارم ھەبوو
من : نا كێشە نییە ، تۆ میوانت ھەبوو ؟
ھواسا : چی؟
من : ٣ كوپی زیادە دانرابوو
ھواسا : ئااا ئەوە ھاوڕێكانی پورم ھاتبوون
من : ئەھا باشە ئێھ پێم بڵێ كوا سوپرایزەكە؟
دەنگێك : سوپرایزەكە ئێمەین
ئاوڕم دایەوە بەڵام شۆك بووم ئەوە دەنگی جونكوك بوو وە ھەر خۆی نا بەڵكو تای و جێنی شی لەگەڵ بوو
من : چ چی ئ ئێوە چی ئەكەن لێرە ؟ ھواسا ئەمانە چی ئەكەن لێرە ؟
ھواسا : گیانەكەم ئەمانە لێرەن بۆ ئاشكراكردنی ڕاستیەكان
من : ڕاستی چی ؟
ھواسا : ئەو ڕاستیانەی كە چەند مانگێكە شاردراونەتەوە ، كەسێك یاری بە ھەمومان كردووە
من : م من نازانم ئێوە باسی چی ئەكەن
ھواسا : ھھھھە تێئەگەی پەلە مەكە، سەرەتا با لە نامەكانتەوە دەست پێبكەین ئەو دوونامەیەی كە بۆت نوسیبووم و ھەڕەشەت لێئەكردم تێیدا دواتر ڕێكخستنی ئەو پلانەی كە بۆ جونكوك ت دانابوو وە گرتنی گرتە ڤیدیۆیەك بۆ ئەوەی لەیەكترمان جیا بكەیتەوە،پاشان بەكارھێنانی تای وە دواتر كە ئیشت پێی نەما وازت لێ ھێنا وە ھەمان ئەو كچەی ڤیدیۆكەت پێ كردبوو داتنابوو بیكەی بە خۆشەویستی تای وە ھەموو ئەو قسانەی سەبارەت بە من بە جونكوك ت وتبوو،نكوڵی لەمانە ئەكەیت ھاوڕێ باشەكەم ؟
من : ئێوە شێت بوون ھاا؟ من بۆ ئەبێت ئەو كارانە بكەم دواتر من ئەم كچە ھەر ناناسم
تای : ئۆوووو بەڕاست ؟ ئەو خۆی دانی نا بە ھەموو شتێكدا ئینجا ئێمە چەند مانگێكە لێكۆڵینەوە ئەكەین كاتێك كە ڤیدیۆكەم بینی و چەند جارێك لە دواوە سەیری ئەم كچەم ئەكرد بۆم دەركەوت بەڵێ تۆ ئەوت بەكارھێنا وە بەڵێنی ئەوەت پێدابوو بیكەی بە خۆشەویستی من
من : نا نا من ھەرگیز ڤیدۆم نەكردووە
تای : دڵنیای؟
من : ب بەڵێ
تای : باشە بەڵام تۆ ھەڵەت كردبوو وامانزانی زۆر زیرەكی سەیری ڤیدیۆكە بكە تۆ لە ئاوێنەكەدا دەرچوویت و ڕوخسارت دیارە

كاتێك سەیری ڤیدیۆكەم كرد بە تەواوی وابوو بیرم كەوتەوە ئەو ژوورە ئاوێنەی زۆری تیابوو وە من بێئاگا بووم و خۆشم لە یەكێك لە ئاوێنەكاندا دەرچووم ، ھەستم كرد فرمێسكەكانم بە ڕوومەتمدا دێنە خوارەوە و ئەكەونە سەر زەویەكە نەمئەزانی ئەبێت چی بكەم سەرم قورس بوو بە قورسی ھەناسەم بۆ ئەدرا بۆم دەركەوت ئەم چەند مانگە ئەوان لێكۆڵینەوەیان كردووە وە ھواسا تەنھا ڕۆڵی گێڕابوو من تازە لەناو چووم ئاخ چەند قێز لە خۆم ئەكەمەوە

ھواسا : بۆچی واتكرد ؟
ھیچم پێ نەئەوترا تەنھا سەیری ڕوخساریانم ئەكرد كە پڕ بوو لە پرسیار و ڕق و توڕەیی ، تاكە كەس كە گرنگ بوو بۆم ڕقی لێم نەبێت جونكوك بوو بەڵام ئێستا ڕوخساری ئەو لەھەمویان زیاتر توڕەیی پێوە دیارە

Because of you COMPLETED ✅Where stories live. Discover now