Part 12

517 71 21
                                    

جونكوك : تكایە تۆ یارمەتیم بدە نامەوێ وازی لێبھێنم
من : باشە كەمێك كاتی پێبدە، دواتر قسە ئەكەینەوە
دڵنیام ئیتر جیا بوونەوە باشترە خۆم لە جونكوك نزیك بكەمەوە پێویستە دڵی بە دەست بھێنم بێگومان ئەو شایەنی ھواسا ی گەمژە نییە
ڕۆشتینە ماڵی ھواسا ئەو بەردەوام ئەگریا
من : ھێی كچێ وا لەخۆت مەكە نابینی خیانەتی كردووە
ھواسا : ن نازانم ڕووخساری زۆر بێتاوانە ھەستەكەم ھەمووی پلانە
من : ئێھ كێ پلانێكی وا ئەگێڕێ یا چ كچێك كارێكی وائەكات كە لە ڕەوشتی كەم بێتەوە
ھواسا : نازانم لیسا تەنھا ھەستەكانم ئەڵێن كە من غەدرم لە جونكوك كرد باش گوێم بۆ نەگرت
من : بەسە ئیتر ھەستە خۆت بشۆ و پاشان كەمێك پشوو بدە بە تێپەربوونی كات شتەكان دەرەكەون
ئەو ڕۆشت و منیش نامەیەكم بۆ جونكوك نووسی ووتم پێویستە سبەی بتبینم
ڕۆژی دواتر

لەگەڵ جونكوك لە كافتریایەك یەكترمان بینی
جونكوك : لیسا پێم بلێ ھواشا باشە ؟
من : بەڵێ ئەو باشە بێخەم بە
جونكوك : من زۆر بیری ئەكەم نازانم چی بكەم تا ئەو بڕوام پێبكات
من : ئەوە سەختە جونكوك ، بەڵام بە ڕاستی تۆ ئەو كارەت نەكردووە ؟
جونكوك : ئاھ ، خوایە بێگومان نەخێر من چۆن شتێكی وائەكەم ئەو كچە ھەڵیخەڵەتاندم بەڵام ھەستەكەم لە شوێنێك بینیومە و نازانم كێیە
من : سەیركە من ئەمەوێ پێت بڵێم ڕەنگە ئێوە گونجاو نەبن
جونكوك : یانی چی گونجاو نین ؟
من : یانی پێكەوە ناگونجێن، لێك تێناگەن بەڕای من باشترە لێك جیا ببنەوە
جونكوك : چی ؟ ئەوە تۆ ئەڵێی چی ؟ چۆن ئەتوانی شتێكی وا بڵێی ؟
من : ئ ئارام بە
جونكوك : چۆن ئەكرێ ئەوەم پێبڵێی تۆ ھاوڕێی نزیكی ھەردوكمانی ئەبێت یارمەتیمان بدەی
من : ت تۆ تێناگەی
جونكوك : لە چی تێناگەم ؟
من (چاوم پڕ بوو لە فرمێسك): ھیچ ، من ئەبێت بڕۆم
جونكوك : چیتە بۆ دڵت پڕ بوو تۆ شتێك ئەشاریتەوە
من : نا نەخێر ئەتبینمەوە بای
بەپەلە كافتریاكەم جێھێشت و چووم لە پاركێك دەستم كرد بە گریان ، تێر گریام ئاخر چۆن ئەبێت ئەو كەسەی من ئاشقیم ئاشقی كەسێكی تر بێت ، بۆ ناتوانم پێی بڵێم بۆ ئەو من نابینێ كە دڵم وەختە بۆی بێتە دەرەوە چەند گەمژەی لیسا ئەگەر سەرەتا بە ھواسا ت بووتایە ئاشقی ئەو كوڕەم ئێستا وا نە ئەبوو
نزیكی ئێوارە چوومەوە ماڵەوە زۆر بێتاقەت بووم دایكم خواردنی ئامادە ئەكرد كە بەو شێوەیە بینیمی بەپەلە ڕایكرد بۆ لام
دایكم : ئەوە چی ڕوویداوە كچم ؟
من : ھیچ نییە دایكە كەمێك ھیلاكم
دایكم : ئەی بۆ چاوت سووربوەتەوە گریاوی ؟
من : ئێھ دایكە ھیچ نییە ئیتر
دایكم : نا پێم بڵێ نابێت لێم بشاریتەوە
من : باشە كەمێك لەگەڵ ھواسا دەنگە دەنگمان كرد ھەر ئەونە
دایكم : لەسەر چی ؟
من : شتێكی گرنگ نییە من گەورەم كردووە خۆت ئەزانی چەند گرینۆكم سبەی ئاشت ئەبینەوە ، دەی من ئەڕۆم خۆم ئەگۆڕم و دواتر نان ئەخۆین

پێكەوە نانمان خوارد و پاشان چوومە ژوورەكەی خۆم دوای كەمێك بیركردنەوە لە ڕووداوەكانی ئەمڕۆ خەو بردمیەوە و خەوم لێكەوت
(ڕۆژی دواتر)
ھەستام لە خەو خۆم ئامادە كرد و چووم بۆ زانكۆ ھواسا و جونكوك دیار نەبوو بەڵام تای م بینی لەسەر ئەو كورسییە دانیشتبوو كە ھەمووكات پێكەوە لەوێ دائەنیشتین زۆر بێتاقەت دیار بوو دڵنیام بە ھۆی منەوەیە ئاھ من چەندە خراپم ، لە پڕ چاوی كەوتە سەرم ویستم خێرا بڕۆم بەڵام بەرەو ڕووم ھات
تای : ھێی لیسا چۆنی
من : باشم سووپاس
تای : ئەزانی زۆر بیرم ئەكردی
من : بمبوورە
تای : ئێستاش درەنگ نییە با بگەڕێینەوە لای یەك
من : تكایە بڕۆ بۆ لای ئەو كەسەی كە شایەنتە
تای : ئەوەتا ، تۆ شایەنی منی ئێمە زۆر دڵخۆش بووین پێكەوە بۆچی لە پڕ واتكرد
من : ببورە ئەمەوێت بڕۆم
تای : سەیركە من وا بە ئاسانی واز ناھێنم تێئەگەی ؟ من ھەر ئەیزانم كە بۆچی واتكردووە
من : تكایە وازم لێبھێنە بۆ تێناگەی من ئیتر تۆم ناوێ
تای : باشە بۆ ئێستا واز ئەھێنم بەڵام ھەر ئەیدۆزمەوە
وای ووت و یەكسەر ڕۆشت ، خوایە ئەم كوڕە بۆ ئەوەندە گەمژەیە بۆچی منی خۆش ئەوێت ، بیرم كەوتەوە ئەبێت تێل بكەم بۆ ھواسا
ھواسا : سڵاو
من : سڵاو بۆ نەھاتوویت بۆ زانكۆ
ھواسا : تاقەتم نییە ئەمڕۆ نایەم
من : بێم بۆ لات ؟
ھواسا : نا با وانەكانت لەدەست نەچێت من باشم
من : باشە دوای زانكۆ یەم بۆ لات
ھواسا : باشە ، بای
من : بای

Because of you COMPLETED ✅Where stories live. Discover now