Part 15

541 71 36
                                    

ئەمڕۆش وەك ڕۆژەكانی تر ئاسایی بوو ئەوەی ئاسایی نەبوو پەیوەندی نێوان ھاوڕێكان بوو بە چەند مانگێك شتانێك ڕوویان دا كە بە ویستی خۆمان نەبوو، ئەگەر لەسەرەتاوە بمزانیایە زانكۆ ئەم شتانەی تیایە ھەرگیز نەئەھاتم

چەند مانگێك تێپەڕی بەسەر ئەو شتانەی كە ڕوویدا وە ئەم ماوەیەش كۆمەڵێك شتی تر ڕوویدا
خەریكە لە كۆتا تاقیكردنەوە نزیك ئەبینەوە ئەمەش یانی ئەوەندەی نەماوە قۆناغی یەك تەواو بكەم و بچمە دوو
وە لەو چەند مانگەی داھاتوو تای نەھاتەوە سەر ڕێگام بەڵام ئاگام لێبوو جار جار لە دورەوە چاودێری ئەكردم
سەبارەت بە ھواسا و جونكوك
ھواسا ئێستا لەگەڵ منە وەك ئەو كاتەی پێش ئەوەی جونكوك بێتە ژیانمانەوە ئەو حاڵی باشترە لە پێشتر بەڵام ھەنێك جار بێتاقەتی پێوە دیارە بەڵام ھەر زوو ھەوڵ ئەدا بێتاقەتیەكەی نەھێڵێت، من ھێشتا كەمێك ڕقم لێیەتی وە لە لایەكیشەوە بێتاوانە چونكە ھەڵەی من بوو لەسەرەتاوە پێم نەووت جونكوك م خۆشەوێ
جونكوك یش بەھەمان شێوەی تای نەھاتەوە بۆ لای ھواسا بەڵام جار جار ئەویشم ئەبینی بێتاقەت دیارە
سەبارەت بە جێنی ئەو كچە لەناكاو لێم ونبوو ھیچ نەھاتەوە لام و قسەم لەگەڵ بكاتەوە سەبارەت بە تای ھەركاتێكیش بە سوتفە بمدیبایە یەكسەر ڕێگاكەی ئەگۆڕی و خۆی ئەشاردەوە بەڵام ئەمەیان لە قازانجی منە
ئەم ماوەیە من ھێشتا خەیاڵم لای جونكوك ە بە بەردەوامی وەك بڵێی تاكە ھۆكاری لێدانی دڵم تەنھا ئەو بێت ، من قسەم لەگەڵی نەكردوەتەوە بەڵام ھێشتا ئومێدێكم ھەیە كە بگەم بەو دڵنیام ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان دان بنێم بە خۆشەویستیەكەما بۆی ئەو ئەوەندە تێگەشتووە كە لێم تێبگات
ھەندێك شەو خەونی پێوە ئەبینم كە پێكەوەین یان ھاوسەرگیریمان كردووە یان لەوە سەیرتر ھەنێك كات ئەبینم مناڵێكیشمان ھەیە ڕەنگە ئەمە زۆر پێكەنیناوی بێت بەڵام بۆ من ھەموو شتێكە بوونی منداڵێك لە جونكوك وەك ئەوەیە ھەموو دنیام پێبەخشرابێت
من ئەمەوێت كە پێكەوە بووین ھەموو دنیا ئیرەیمسن پێ ببات ھەموان بڵێن ئەوە كەپڵە ناوازەكەن كە ھەموو دنیا لە چاوی یەكتردا ئەبینن كە لە سەختی و خۆشی و ناخۆشی و قسەی خەڵكی دەستی یەكتریان ھەرگیز بەرنەدا
بەڵێ ئەوان لیسكووك ن

كاتی تاقیكردنەوەكان ھاتن وە من ھەوڵم دا ھەموو شتێك بخەمە لاوە و تەنھا سەرنجم لەسەر تاقیكردنەوەكان بێت چونكە بەڵێنم بە دایكم دابوو نمرەی باش بھێنم ھەنێك كات لەگەڵ ھواسا سەعیمان ئەكرد وە ھەنێك كاتیش بە تەنھا
نزیكی دوو ھەفتەی خایاند وە زۆر باش بووم
كۆتاڕۆژ بوو دوای تاقیكردنەوە ھواسا ھات و ووتی
ـ لیسا ئەمەوێت سبەی بێیت بۆ ماڵی من
من : بۆچی ؟
ھواسا : ئمـــ سوپرایزە
من : ئاھــ شێتم مەكە پێم بڵێ
ھواسا :دە نا كچێ سوپرایز چۆن ئەوترێ سبەی وەرە ئەیزانیت باشە
من : باشە

دوای كەمێك ماڵئاوایمان لە یەكتر كرد بەڵام ئەوە سەیر دیار بوو ئەو ھەرگیز سوپرایز ی بۆ نەكردووم ھەستەكانم ئەڵێن شتێكی خراپ بەڕێوەیە بەڵام نا خۆ ئەو شتێكی خراپ ناكات دەی سبەی ئەیزانم
چومە ماڵەوە خۆم گۆڕی و لەگەڵ دایكم نانم خوارد
بەڵام لە پڕ دڵم پڕ بوو وەك ئەوەی ئەمە كۆتا جار بێت كە بیبینم
دایكم : ھێی لیسا ئەوە چیتە بۆ ئەگریت ؟
من : دایكە تۆ جێم ناھێڵی وایە ؟
دایكم : ھھھھھھە شێتە ئەوە كەی قسەیە بێگومان نەخێر
من : ھەرگیز نەڕۆی باش من تۆم زۆر خۆش ئەوێ
دایكم : منیش خۆشم ئەوێی وە جێشتت ناھێڵم دڵنیابە دەی نانەكەت بخۆ كچم

(بەیانی)
ئەمڕۆ زوو ھەستام و بڕیار بوو بچمە ماڵی ھواسا ھێشتا ھەست بە خراپی ئەكەم بەڵام ھەر ئەبێت بڕۆم

Wait until next part
تێبینی / چیرۆكەكەم تەنھا یەك پارت ماوە ❤️

Because of you COMPLETED ✅Where stories live. Discover now