١. بارانی ڕەش

4.2K 454 436
                                    

✧بسم اللە الرحمن الرحیم✧

خوێندنەوەیەکی چێژبەخش!

• • • • • • ~ ʚĭɞ ~ • • • • • •

"وانەکە تەواو بوو دەتوانن بڕۆنەوە"

فووێکی بەرزم دەرکرد

لەکۆتاییدا وانە دوور و درێژەکەی زیندەوەرزانی تەواو بوو!

ئەممان باسی ماری کۆبرا و چۆنیەتی زۆربوونی دەکرد! ئاخر ژیانی من چ پەیوەندیێکی بە مار و دووپشک و شێرەوە هەیە؟!

سوێند بەخوا لەناو دارستان ناژیم! دڵنیاشتان دەکەمەوە ناو چەقی شاری لەندەن شتی لەو شێوەیەی لێ نیە!

بەتەماش نیم لە باخچەی ئاژەڵان کار بکەم یان ببم بە زیندەوەرزان و گەشت بکەم بەرەو ئەفریقا..!

تێناگەم...

کتێبە بێزارکەرەکەی بەردەمم داخست و بەتوندی خستمە ناو جانتاکەم کە وای کرد دەنگێکی بەرز دەربکات چونکە لەژێرەوە بەر مێزەکە کەوت..

سەرنجی هەموو قوتابیانم بەلای خۆمەوە ڕاکێشا..

وە بەر لە هەموویان ئەو کوڕە..

ئای خوایە!

دڵنیاتان دەکەمەوە عاشقی لەو شێوەیەتان نەدیوە!

زۆر خراپ کەوتۆتە ناو خۆشەویستیەوە! ئەو پێشتر نەیدەزانی وشەی خۆشەویستی بەجوانی بڵێت ئێستا جوانترین و نایابترین شعرەکانی سەر زەمین دەنووسێت!

بەڵێ ئەو عاشقی منە من!

ژیانی قوتابخانەم چەند تاڵ بوو ئەو تاڵتری کردووە لێم!

دەیھ... واز لەوە دێنم..

بێ ئەوەی سەیری کەس بکەم بەمۆنی هەستام و بەپەلە لەوێ ڕۆیشتمە دەرەوە تا بگەڕێمەوە ناو باوەشی 'هانس' گیانەکەی خۆم!

ئەو ورچە پەمۆیەکەی سەر سیسەمەکەمە بە هەڵە تێمەگەن..

خۆشەویستی کۆتا و دوا شت و دواهەمین و ئەخیر شتە کە بە خەیاڵمدا بێت..!

من هێشتا مناڵم مناڵ! ئاخر کێ بە حەڤدە ساڵی خۆشەویستی دەکات ها شیرینەکەم؟!

...

ئەمڕۆ کەشێکی نامۆی هەیە، هەورێکی ڕەنگ ڕەساسی تۆخ ئاسمانی فەرش کردووە ڕێگە نادات خۆرە زێڕینەکە دونیا ڕوناک بکاتەوە..

✓ ئەودیوی دەرگا | کتێبی یەکەمWhere stories live. Discover now