۹. کابوسێکی کۆن

1.1K 309 439
                                    

*لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين*

خوێندنەوەیەکی چێژبەخش!

......

دەرگاکەم کردەوە بە بێئاگایی..

تەنیا هەوڵ دەدەم کە ڕاستییەکانی دواوەی ئەم ناڕوونییە ببینم..

ئاگاداری ئەوە نیم و گرنگی پێنادەم کە ئایا ئازارم پێدەگات یاخود شتێکی خراپ لە دواوەی ئەو دەرگایە چاوەڕێم دەکات یان نا..

هەمان تاریکییە ترسێنەرەکەی جاری پێشوو ڕووی تێکردم..

هەروەها... توانیم گوێبیستی داخرانی دەرگاکە بم لە دوامەوە..

بەڵام ئەمجارە جیاواز لە جاری پێشوو...

زۆر بەهێواشی داخرا...

دەنگی جیڕە نزمەکەی تاکە دەنگ بوو کە لەناو گوێچکەکانم دەزرنگایەوە..

بێدەنگیێکی تەواو ڕووی لەم شوێنە تاریکە کرد دوای داخرانی دەرگاکە لەسەرم..

گیرم خوارد لەناو ئەم خانووەدا..

لەناو قۆڵەکانی جنۆکەکە دام و گیرم خواردووە..

گەر بشمکوژێت کەس هەستی پێناکات..!

چونکە لەناو ئەم چوار دیوارەدا کە هێشتا نازانم چ کەلوپەلێک لەخۆی دەگرێت هیچ دەنگێکی دەرەوە ناگوازرێتەوە بۆ ژوورەوە..

بەتەواوەتی داخراوە..

خۆم خۆمم خستە تەڵەی گورگەوە.. ئێستاش چاوەڕوانی ئەنجامەکەیم..

هەستی پێدەکەم... هەست بە بوونی ئەو تارماییە ڕەشە دەکەم کە لە دەوروخولم دەسوڕێتەوە تەنانەت بێ ئەوەی بیبینم..

لێوەکانم لێک جیا کردەوە و تەنیا لەم ساتە دەستم بە هەناسەدان کردەوە.. نازانم لە کەیەوە ڕامگرتبوو!

"تۆ... تۆ کێیت؟... چیت لێم دەوێ؟"

دەنگم زۆر بە لاوازی هاتە دەرەوە..

وەک ئەوەی لێی بپاڕێمەوە وازم لێبێنێت و بەرۆکم بەردات!

توانای ڕووبەڕوو بوونەوەتم نیە!

گوێم لە دەنگی هەناسەدانەوەیەکی لەسەرخۆ بوو..

لەو کاتەدا... ئەو دوو تۆپەڵەیەی کە بە بریسکانەوەیان سەرنجم ڕادەکێشن لەناو تاریکیەکە لە بەردەمم بەردەکەوتن..

✓ ئەودیوی دەرگا | کتێبی یەکەمWhere stories live. Discover now