۱۰. دووریی

1.1K 296 347
                                    

*لا حول و لا قوة إلا بالله العلي العظيم*

خوێندنەوەیەکی چێژبەخش!

···------ᨖ≻⊱❉⊰≺ᨖ------···

چاوەکانم دەگێڕا لەنێوان ئامادەبووە کەمەکان لە دەورم...

پوورزا دڵخۆشەکانم کە لەگەڵ یەکتری پێدەکەنن و سەما دەکەن...

هەموومان لە یەکێک لە یانەکان کە کای بە کرێی گرتبوو کۆبووینەتەوە و ئاهەنگی لەدایک بوونی هێلێن دەگێڕین...

دوو کاتژمێر لەدوای ئەو ئاهەنگەی لە ماڵەوە بۆ هێلێن'ـیان کرد هاتین بۆ ئێرە تا ئەوجارە بە تەنیا خۆشی بکەین و ئەم هاوسەردارانەش بتوانن بە ئاسوودەیی و دوور لە چاوی خەڵک خۆشەویستیان لەگەڵ یەکتر بگۆڕنەوە...

بزەیەک لە خۆیەوە لەسەر لێوەکانم دروست بوو بە بەبیرهاتنەوەی یادەوەریەکان...

چەند ساڵێکی زۆر بەر لە ئێستا لە ڕۆژی لە دایک بوونی هێلێن کاتێک دەبوو بە نۆزدە ساڵ کای ئاهەنگێکی لەو شێوەیەی بۆ کرد بەڵام لە کەنار دەریا و سوپرایزی بۆ هێلێن کرد بە ڕاگەیاندنی لەناکاوی خۆشەویستیەکەی بۆی ڕێک بەو شێوەیەی پێم وتبوو کە وابکات..

وە دوای سێ ساڵ هاوسەرگیریان کرد، لەدوای ئەوانیشەوە سارا و جۆنیش هاوسەرگیریان کرد و جاک'ـی بچکۆلەش گەورە بووە و خۆشەویستی هەیە..

بێن نزیکی مانگێک دوای تەواو بوونی ساڵی یەکەمی لە کۆلێژی پزیشکی دایک و باوکی ناچاریان کرد بچێت بۆ ئەمریکا و لەوێ چەند ساڵەکەی تری تەواو بکات..

دەڵێن ئێستا لەوێ ژیانێکی پێک هێناوە و هاوسەرگیری کردووە..

من بەڕاستی تەنیا لە جۆنەوە بیستم، لێم نەپرسی ئایا خاتوونەکە کێیە و کێ نیە و یاخود ئەویش وەک بێن پزیشکە یان نا..

هەرگیزیش لە دانیشتن و کۆبوونەوە خێزانیەکان بەشداری ناکەم... تەنیا هەست دەکەم کە ناتوانم وەک جاران تێکەڵی خەڵک ببمەوە و کێشەکانیان چارەسەر بکەم..

قسەم لەگەڵ بێن نەکردووە، لەوکاتەی کە لە فڕۆکەخانەش بووین خواحافیزیم لێی نەکرد، تەنیا بۆ چەند چرکەیەک... سەیری ناو چاوەکانی یەکتریمان کرد وەک ئەوەی هەموو پەیامەکانمان لەڕێگەی پەیوەندی چاوەکانمانەوە بە یەکتر بڵێین...

حەزم دەکرد بڕۆم توند لە باوەشی بگرم و بگریم بڵێم مەڕۆ پیویستیم پێتە بەڵام ئەو ڕۆشت... وە نەمتوانی ئەوە بکەم....

خوێندنەکەم بە سەرکەوتوویی تەواو کرد و گەیشتم بە خەونەکەم..

کۆلێژی پزیشکی...

✓ ئەودیوی دەرگا | کتێبی یەکەمWhere stories live. Discover now