٢. ئەستێرە

1.5K 344 253
                                    

*لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين*

خوێندنەوەیەکی چێژبەخش!

⊰᯽⊱⊰᯽⊱⊰᯽⊱⊰᯽⊱⊰᯽⊱

گیانم هەڵلەرزی بە بینینی ئەو دڵۆپە ڕەشانە کە نازانم ئاوە یان پێکهاتەیەکی ترە!

چەند جارێک چاوم تروکاند بە ترسێکی زۆر!

پاشان بە هەناسە بڕکێوە زۆر بە هێواشی و هەنگاوی بچووکەوە بەرەو لای پەنجەرەکە ڕۆیشتم..

دڵنیام کەس ئاوات بە شوێنی من ناخوازێت لە کاتێکی وادا..

نیوە شەو لایداوە و کەسی بەخەبەر نادۆزیتەوە لە گەڕەکەکەدا..

هەروەها ڕووناکی هیچ دیار نیە تەنیا ژوورەکەی من تاکە سەرچاوەیە لەگەڵ مانگەکە کە ئەو دڵۆپە ڕەشانە دەبریسکێنێتەوە..

ئەوەی لە قوڕگمدا بوو هەموویم قوتدایەوە و لێوەکانم تەڕ کردەوە..

دەستە لەرزیوەکەم بۆ دەسکی پەنجەرەکە برد و بە هێواشی کردمەوە..

بەڵام هەر لەگەڵ کردنەوەی هیچ بارانێک نەما..!

چاوەکانم زۆر فراوان بوون!

چۆن وا بە لەناکاوی تەواو بوو..؟!

پەنجەم بە تۆقیوی بۆ لای دڵۆپەیەکی ڕەش برد کە بە شووشەی پەنجەرەکەوە دەهاتە خوارەوە..

کەوتە سەر پەنجەم وای لێکردم ڕاچڵەکمــ!

سەیری پەنجەی خۆمم کرد کە دڵۆپە ڕەشەکەی پێدا دەهاتە خوارەوە وەک هەر دڵۆپە ئاوێکی ئاسایی بەڵام بە ڕەنگی ڕەش...

زۆر دەترسام لەوەی ژەهرێک یان ماددەیەکی کیمیایی زیانبەخشی تێدابێت بەڵام سوپاس بۆ خوا وانەبوو..

بێگومان گەر دواتر هیچم لێ نەکات..!!

بردمە نزیک لووتم و بۆنم کرد بەڵام بۆنیشی نەبوو..!

ئەمە بەتەواوی ئاوی ڕەشە!

هەناسەیەکی قوڵم دایەوە و سەرم لە پەنجەرەکە بردە دەرەوە و سەیری ئاسمانە تاریکەکەم کرد کە ئەمشەو ئەستێرەکانی دیار نین..

چاوم بە هەموو خانووەکانی دراوسێمان گێڕا و شتێکی نائاساییم نەدی..

پاشان سەرم نزم کردەوە تا چاوەکانم کێشکران بۆ لای قوتووێکی دیاری!

قیژەیەکی بەرزم دەرکرد لەگەڵ لەرزینە لەناکاوەکەی جەستەم بەڵام زوو چاوەکانم داخست و دەمم لێکنا..!

✓ ئەودیوی دەرگا | کتێبی یەکەمWhere stories live. Discover now