۱۱. ماڵێکی گەرم

1K 287 381
                                    

*حسبي اللە و نعم الوکيل*

خوێندنەوەیەکی چێژبەخش!

⊱✿⊰⊱✿⊰⊱✿⊰⊱✿⊰⊱✿⊰

سەیارەکەم لە بەردەم دەرگای ماڵی دایک و باوکم ڕاگرت..

هەرچەندە خێزانەکەم پێیان سەیرە کە لەگەڵ ئەوەی تەمەنم زۆر بووە و بوومەتە ٢٥ ساڵ کەچی هێشتا لێیان جیانەبوومەتەوە و خانووێک یان شوقەیەکی خۆمم نیە بەڵام من هەرگیز نامەوێت لێیان دووربکەومەوە هەرگیز!

گەر لە داهاتوو لە خانووێکی دوور لەوانیش بژیم ئەوا بێ شک نیوەی ڕۆژەکەم لای ئەوان بەسەر دەبەم..

کەمێک لەناو شووشەی سەیارەکەوە سەیری دەرەوەم کرد بێ ئەوەی بەتەواوی سەرنجم بخەمەوە سەری، بە بێدەنگی و بیرقوڵییەوە لە شوێنی خۆم مامەوە..

دوای نزیکی خولەکێک لەناو سەیارەکە هاتمە دەرەوە و کەشە ساردەکە هەناسەکانمی بۆ گەڕاندمەوە کە تێکەڵە لەگەڵ ئاسمانی تاریکی پڕ هەوری نیوە شەو و گڵۆپە زەردەکانی سەر ڕەسیفەکان..

بە سویچەکە سەیارە تازەکەم کە باوکم بۆی کڕیوم داخست و هەنگاوەکانم بەرەو لای چەپ ڕۆیشتن..

ڕێک بە پێچەوانەی ماڵی خۆمان....

من بەرەو پەناگەکە ڕۆیشتم..

پەڕیمەوە ئەوبەری شەقامەکە کاتێک گەیشتمە بەرامبەر خانووە تاریکەکە و لەسەر ئەو کورسی سەر ڕەسیفە دانیشتم کە ڕێک لە بەرامبەر خانووەکەیە و لەو دەڕوانێت..

خانووی جنۆکە ڕۆیشتووەکەم...

وەک هەمووجارێک سەیری کوچ بە کوچی خانووەکەم کرد کە دوای ئەو حەوت ساڵە وردەکارییەکانی باش لە مێشکم چەقیوە..

دانیشتن لە بەرامبەر ئەم خانووە لە درەنگانی شەو و تێڕامان لە هەموو ئینجێکی و بیرکردنەوەی یەکە بە یەکەی یادەوەریەکانی ببوو بە کارێکی هەمیشەیی ئەو حەوت ساڵەم...

هەر خەمێکم هەبێت، هەر ئازارێکی دووریی و بێچارەییم هەبێت، هەر دڵتەنگیێکم هەبێت، دێم و لە بەرامبەر ئەو خانووە دەیڕێژم کە ڕۆژێک لە ڕۆژێک ترسناکترین شت بوو لە ژیانی من...

کەچی ئێستا هەموو شتێک پێچەوانە بۆتەوە...

من بیری خاوەنی ناو ماڵەکە دەکەم... تەنانەت وام لێهاتووە کە بیری ئازاردانە دەروونیەکانیشی بکەم!

ئەو ئازارانەی ئەوکات دەمچەشت هیچ نەبوو بەرامبەر بە ئازاری دووری و پێویستی...

✓ ئەودیوی دەرگا | کتێبی یەکەمTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang