𝙿𝙰𝚁𝚃 *2☽

8.7K 1K 275
                                    

دەستپێکردنی هەستەکان💔

؛)

...

Jungkook*s pov

تاکە ویستی من ئەوە بوو لەو کاتە دا کە بە هەڵە لێم تێنەگەن

بەڵام

شۆۆک بوو م لەگەڵ قسەکەی داپیرە !! هەر بەراست ئاوا بە ئاسانی لەمن گەیشتوە ؟ دایکیشم لەو کاتە دا وەک دایکێک لە جیاتی ئەوەی بیری لای کوڕەکەی بێ کە ئاخۆ چی بوە ، لە دواوە ئاماژەی بەوە دەکرد کە بڵێم بەڵێ ئەوە هاوسەرمە ، چ جۆرە دایکێک ؟

من هێشتا بەبێ وەڵام وەستابووم ، شۆک ببوم ، دواتر یۆنگسوو قسەی کرد بە شڵەژاوی

یۆنگسوو: چـ چیی؟ هاوسەری چی داپیرە !!؟؟

داپیرە : چیی ئەی ئەگەر هاوسەر نەبن ئەمەی ئێمە بینیمان لە چی ئەچو ؟ نەکا ئێوە !!!

«دایکم زۆر شڵەژاو بوو نەکا پڕۆژەی کۆمپانیاکە هەڵبوەشێتەوە و من نەبم بە سەرۆک ؟!!من شێت دەبم ، دایکم بە شڵەژاوی وتی »

دایکم: نـ ناا ، ئێ واتا بەڵێ ئەوان جارێ هاوسەر نین بەڵام ئەبن ، ههه

« پێکەنینە ساختەکەی دایکم کە زۆر بە ڕوونی دیارە ،»

داپیرە : واتا بۆچونەکەم ڕاست بوو ، نەوەکەم هاوسەرگیری ئەکا

« دایکم لە دواوە تکای لێ ئەکردم کە قسە نەکەم ، من نەمەویست بێدەنگ بم ، ئاخر هاوسەری چی بۆ خاتری خوا !؟»

یۆنگسوو : نـ نا داپیرە ئەوە ڕاسـ

« یۆنگسوو ویستی قسە بکات بەڵام دایکم هات و لە باوەشی گرت ، من لە یۆنگسوو نزیک بووم ،دایکم دەستی یۆنگسووی بە توندی گرت و بە چرپەوە وتی »

دایکم: قسە مەکە ئەی بێ ئابڕۆ چی ئەکەی لێرە ؟

« دڵم بەم کاردانەوە بێ دەسەڵاتیەی یۆنگسوو بە جۆرێک لێدانی دڵم گۆڕا کە تا ئێستا ئەم هەستەم نەکردوە ، دایکم لە یۆنگسوو جیا بویەوە و وتی ،»

دایکم :گیانەکەم تۆ باشی ؟ ئازارت نیە ؟ باش دیار نیت

داپیرە: بۆ نەڵێی دوگیانە !!!

« هێی!!؟ ببورە ناتوانم بێدەنگ بم »

؛ ئای داپیرە تۆ باسە چی ئەکەی ؟ دایکە تکایە ڕێگە بدە هەموو شت باس بکەم

باوکم : تۆ باشی کورەکەم ؟ چی ڕون ئەکەیتەوە

« بە چاوەکانم ئاماژەم بە باوکم کرد وەک ئەوەی پێی بڵێ ، باوکە تۆش ؟

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Where stories live. Discover now