𝙿𝙰𝚁𝚃*𝟷𝟾☽

8.7K 897 295
                                    

Yongsu's POV

من توانیم بگەڕێمەوە ماڵەوە ، بەڵام دوای زۆر لێکردن و دەمەقاڵێیەکی زۆر لەگەڵ ئایرین ،

Flashback

ئایرین: تۆ بۆچی بیر لە هیچ ناکەیتەوە ؟ لاریا ئەم کێشەیەی نایەوە لە نێوان تۆ و جونگکووک ، وە ئەم خەسوە مارەت ، تۆ سەیری ژیانی خۆت بکە ، چیت بۆ ماوەتەوە لە ئێستادا ، ئەوان ژیانی تۆیان بە شێوەیەکی باووڕ پێنەکراو گۆڕی ، نەک تەنها ژیانی تۆ ، بەڵکو هی جونگکووکیش ،
ئێستاش ئەیانەوێ لایریا بلکێنن بە جونگکووکەوە ، بەڵام بۆچی پێویستە هەموو شت بە دڵی ئەوان بێ ؟ یۆنگسوو بگەڕێوە .... برۆ ماڵەکەت و لەگەڵ جونگکووک قسە لەسەر هەموو شت بکەن ، یۆنگسوو تۆ ئەتوانی ژیانی خۆت و جونگکووکیش بگۆڕی ، بیر بکەوە ،

« من تەنها غەمبار بووم »

؛ من چۆن بتوانم وابکەم ؟ ئایرین من ئەوم بینی لەگەڵ لاریا بوو من ئەم دیمەنەم بینی بۆچی تێناگەی ؟ هەموو شتەکان بەسەر یەکەوە هاتن بۆم ، ئێستا ئەڵێی بگەڕێمەوە ؟

ئایرین: باشە کەواتە من بۆتۆمە ، گەر ناتەوێ وامەکە ، بەڵام وادیارە تۆ واز لە یەکەم خۆشەویستت دێنی بۆ کەسێک کە ئەمڕۆ تۆی خستە کێشەوە ، تۆ بەڕاستی کەسێکی زوو کۆڵ دەدەیت

« ناخم پڕ ببو لە ڕق و کینە بەراممبەر لاریا ، کەمێک وەستام و وەڵامی هیچ لە قسەکانی ئایرینم  نەدایەوە ،

بیرم لە لاریا ئەکردەوە ، واتا هەر لە یەکەم ڕۆژەوەی لاریا هاتە ماڵی مامم مامۆژنم بەم باسەی ئەزانی و هەوڵی نزیک کردنەوەی لاریای ئەدا لە جونگکووک ،

ئەو هۆکاری هەموو ئەمانەیە بە تەواوی ،

غەمبار بووم ، وەک ئەوەی دڵم پڕ بێ لە شوشەی زۆر تیژ ئاوا دڵم ژانی ئەکرد ،

هێی بەڵام ئەمە لەبیر مەکە ئێستا من لەو حاڵەش خەمی جونگکووکمە ،

دڵ ئاگای لە بەردە

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی ، بە تەواوی بیرم کردەوە ، گەیشتمە ئامانجێک

تەنها ببینە کانگ لاریا

End flashback

ئەمە کۆتا قسە بوو کە کردم و دواتر ماڵەکەی ئایرینم جێ هێشت ، ئەو بە تەواوی دڵخۆش دەرئەکەوت

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Where stories live. Discover now