𝙿𝙰𝚁𝚃*𝟷𝟻☽

8K 932 341
                                    

Yongsu's POV

- هەوڵ بدە منت بیر بکەوێتەوە

« ئای خوایە ، ئەمە من ئەترسێنێ، خەریکی چیە..؟ دووبارە نامەم بۆ ناردەوە»

؛ بە ڕوونی قسە بکە تکایە ، تۆ نامەت ناردوە من تۆ ناناسم

- هێی من کەسێکی گرینگم بۆت

؛ ببورە ناتناسم، چیتر نامە مەنێرە ، خوات لەگەڵ

-ئۆهـ ئۆهـ باشە بوەستە ، هێی نونا من یۆنگاسنم

« چیی...؟؟؟؟؟؟ ئەوە ..؟؟ براکەم!!!؟»

؛چی؟؟؟ یۆنگسان..؟

- بەڵێ منم ، نونا من توانیم خوێندن تەواو بکەم لە دەرەوەی وڵات، زۆر بیری هەمووتان ئەکەم

؛ئای خوایە ، زۆر دڵخۆشم بۆ تەواو کردنی خوێندنت ، من زۆر بیرت ئەکەم،

- منیش هەروا ، ئێ نونا ... من گەڕاومەتەوە ئێرە

؛ئۆو ... گیانی من گەڕایتەوە ، ئەی ئێستا لەکوێی؟ دایکم بەمە بزانێ زۆر دڵخۆش ئەبێ ،

- نا نەخێر تکایە بە دایکم مەڵێ, تەنها ویستم بە تۆ بڵێم ، ئەمەوێ بەیەکەوە ڕۆژێک دابنەین بۆ گەڕانەوەم ، وەک سوپڕایزێک ئەگەڕێمەوە

؛ ئەتەوێ گەڕانەوەت بکەیت بە سوپرایز.؟

-بەڵێ ، ئاهـ نونا ، ئەتوانین سبەی شەو یەک ببینین..؟ بەڵام تکایە با کەس ئاگادار نەبێ نامەوێ سپڕایزەکە تێک بچێ

؛ئۆو ، بێگومان، لەکوێ یەک ببینین ؟

- تۆ بەبیرتە ئەو پاڕکەی نزیک بوو لە ماڵی ئێمە جار جار ئەڕۆشتین بۆی؟

؛ بەڵێ ، کەوایە باشە لەوێ ئامادە ئەبم بەڵام کاتژمێر چەند ..؟

- ٨:٠٠ شەو

«ئای خوایە ڕێک لەو کاتەی جونگکووک ئەگەڕێتەوە ، ئەی ئەگەر پرسی بۆکوێ ئەڕۆم..؟»

؛ باشە کەواتە

- سوپاس نونا ، دەی کاتەکە درەنگە بخەوە بەیانی ئەتبینمەەوە

;باشە کەواتە ، شەو شاد ئازیزەکەم

- شەو شاد ئاگاداری خۆت بە

« مۆبایلەکەم لەسەر مێزە بچوکەکەی تەنیشتم دانا ، ئای خوایە چەند ساڵێکە برا بچوکەکەم لە دەرەوەی وڵاتە ، بۆ تەواو کردنی خوێندن، ئێستا تەواو بوە و گەڕاوەتەوە من زۆر دڵخۆشم ، ئەمەوێ لە باوەشی بگرم ،

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Where stories live. Discover now