𝙿𝙰𝚁𝚃*𝟸𝟼☽

5.9K 723 200
                                    

After 3 month
دوای سێ مانگ

Yoongsu's POV

ئایرین: ئاییی یۆنگسوو... ئەمڕۆ با بڕۆین بۆ پشکنین ... من لە تۆ بەپەرۆشترم بۆ زانینی ڕەگەزی مناڵەکە

« ئایرین وتی کاتێک خەریکی پیاسە کردن بووین  لە دەرەوە »

؛ بەڵام ئەمڕۆ ناتوانم بێم جونگکووک لە کۆمپانیایە و ئەو دەیەوێ خۆی لەگەڵم بێ

ئایرین: ئێوارە ئەڕۆین تکایە ڕەتی مەکەرەوە دواتر جونگکووکیش هەر ئەیزانێ!

؛ ئم.... ... باشە کەواتە

« ڕازی بووم بڕۆین بۆ پشکنین ... ڕۆژەکە باش ڕۆشت ئەمڕۆ هەستم بە بێزاری کرد وە ئەمەویست پیاسە بکەم لە دەرەوە .. »

ئایرین: یااا یۆنگسوو... ئەمڕۆ دڵم زۆر خۆشە

؛ چی وای کردوە ئەوەنە دڵخۆش بی؟

« بە زەردەخەنەوە وەڵامیم دایەوە »

ئایرین: ئەمشەو......! ئەمشەودایک و باوکم ئەگەڕێنەوە !

« سەیرم کرد کاتێک چاوەکانم فراوان بوون..!»

؛ئاهـ چی.... ئای خوایە من دڵخۆشم بۆ ئەمە !

ئائرین: وە لەم هەفتەیە کۆتایی بەو دووریەی نێوان خۆم و جەیبی دێت

: ئایرین من دڵخۆشم بۆ تۆ... ماوەیەکی باش ئێوە بەیەکەوە بوون ... وە زۆرباشە چونکە ئێستا بە تەواوی لەیەک تێ ئەگەن و بێ کێشەن هیوادارم هاوسەگیریەکەشتان بە باشی بڕوا

ئایرین: سوپاس بۆ تۆ ،

« پیاسە کردنمان بەردەوام بوو ... وە ڕۆشتین بۆ ماڕکێت و شیرینیمان کڕی ...!

لە شوێنێک دانیشتین .... خەریکی خواردنی شتەکان بووین ... من و ئایرین قسەمان ئەکرد لە پڕ مۆبایلەکەی ئایرین دەنگی لێوە هات .. سەیری کرد و زەردەخەنەی کرد»

ئایرین: جەیبیە ... نامە ئەنێرێ ...! خولەکێک وەڵامی ئەدەمەوە

« مۆبایلەکەی بەدەستەوە بوو ئەوە ئاشکرا دیار بوو خەریک بوو زەردەخەنەکانی بە تەواوی ڕووخساریان داگیر ئەکرد ..

سەیری بەردەمی خۆمم کرد و بەردەوام بووم لە خواردن ...

مامۆژن...!

سەیر بکە لە کاتێکی ئاوا من ئەوم بە خەیاڵا هات ! ئەمە سەیرە وایە!

کاتێک هاوسەرگیریم کرد هاوسەرگیریە بەزۆریەکەم! خەریک بوو بە تەواوی لەناو ئەچووم !

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Where stories live. Discover now