𝙿𝙰𝚁𝚃*𝟷𝟼☽

7.8K 989 290
                                    

Yongsu's POV

تەواوی ئەمڕۆ جونگکووک زۆر سەیر مامەڵەی ئەکرد لەگەڵم ، بە تەواوی گۆڕاوە ،
ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شەممەیە جونگکووک ئەمڕۆ کاری نیە و ناڕواتە سەر کار ،من ئەمە ئەزانم چونکە هەموو هەفتەکانی ڕابردوو ئاوا بوو ،

ئێستا خەریکم شوکوڵاتەی گەرم ئامادە ئەکەم ،

دوای تەواو بوونم لە دروست کردنی ، خستمە ناو دوو کووپ و ڕۆشتم تا دانەیەک بدەم بە جونگکووک ، لەبەردەمی وەستام بەڵام ئەو سەری بەرز نەکردەوە تا سەیرم بکا ، تەنها ئەمەوێ بزانم بۆچی وائەکا؟

؛ ئێ ... جونگکووک ؟

جونگکووک : بەڵێ؟

« وای وت کاتێک سەیری نەکردم و خۆی بە مۆبایلەکەیەوە خەریک کردبوو ، »

؛ شوکوڵاتەی گەرمم بۆت هێناوە

جونگکووک: پێم ناخورێ

« جونگکووک تەواو سەرسامی کردم ، ئەو بۆچی ئاوایە ؟ من چیم کردوە ؟ شوکوڵاتەکەم لەسەر مێزەکە دانا و لە تەنیشتی دانیشتم ،

بانگیم کرد بەڵام وەڵامی نەدامەوە ، مۆبایلەکەم لە دەستی دەرکرد و سەیری کردم ، ئاهـ بۆچی ئاوا توڕەیە »

؛ جونگکووک ، تکایە تەنها پێم بڵێ بۆچی ئاوای؟ لە دوێنێوە ئاوا خۆت بە شتێکەوە سەرقاڵ ئەکەی و قسە ناکەی

« جونگکووک بە جۆرێک سەیری ئەکردم ، نازانم ئەو بۆچی وائەکا»

جونگکووک: تەنها ماندووم

« وای وت کاتێک هەڵسایەوە ،»

جونگکووک:ئەڕۆمە دەرەوە ،

« قسەم نەکرد، کاتێک جونگکووک لە ماڵەوە ڕۆشتە دەرەوە ، خوایە گیان ژیانم بۆچی ئاوایە ؟ من چیم کردوە تا شایەنی ئەمانە بم؟

قاچەکانم لەباوەش گرت و بەهۆی تەنیای و دڵتەنگیمەوە نەمتوانی ڕێگری لە فرمێسکەکانم بکەم ،

مۆبایلەکەم دزەی لێوە هات ، سەیرم کرد

یۆنگسانە نامە ئەنێرێ ، ئەڵێ کە ئێستا ئەیەوێ بچێتەوە لای دایکم و باوکم ،

هەڵسام و خۆم ئامادە کرد تا بڕۆمەوە ماڵی دایکم لەگەڵ یۆنگسان

ڕۆشتم و لەبەر دەرگا یۆنگسانم بینی چاوەڕێی منی ئەکرد ،

یۆنگسان: سڵاو نونا

؛سڵاو گیانەکەم

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Where stories live. Discover now