PART 2

1.1K 198 15
                                    

AUTHOR´s.POV

"من بەمە ڕازیی نیم"
لیهۆ بەتوڕەی ووتی کاتێ هەڵسایەوە

"بەیانیی هـاوسەرگیرییە بۆییە ئێوە گەر نەشتانەوێ هـاوسەرگیری ئەکەین"
بەڕێز پاڕک ووتی
لیهۆ بەتوڕەیی هـۆڵەکەیی جـێهێشت و ڕۆشتە سەرەوە بۆژوورەکەیی

"بەداخەوە باوکە"
جیمین بەتوڕەیی ووتی بۆ دواجار بەتوڕەیی سەیری سوهی و خاتوو لی کرد و ڕۆشتە سەرەوە بۆ ژوورەکەیی

"خەم مەخۆ ڕایەن لەسەریی"
بەڕێز پاڕک بەزەردەخەنەوە ووتی

"هیوادارم"
خاتوو لی ووتی

"ئـهـ سوهـی گیان تۆش وەک لیهۆ تەمەنت شانزە ساڵە وایە"
بەڕێز پاڕک ووتی

"بەڵێ........منیش شانزەم بەڵام هـەروەک ئەوەیی لەدایکم بیست تەنها بەیەک مانگ لەمن گەورەترە"
سوهـی ووتی

"ئۆ....شاهانەیە........وەهەروەها کوڕەکەم جیمین حەڤدە ساڵە"
بەڕێز پاڕک ووتی

"خۆشحاڵم بەناسینی خێزانەکەت بەڕێز پاڕک"
سوهـی بەزەردەخەنەوە ووتی

"بەڕێز پاڕک نا باوکە وە تۆ چیتر لی نیت پاڕیکت....پاڕک سوهـی وە دایکیشت ئەبێتە خاتوو پاڕک"
بەڕێز پاڕک بەزەردەخەنەوە ووتی
سوهـی زەردەخەنەیی بۆ کردەوە

"سوهـی خزمەتکارەکان ژوورەکەت نیشان ئەدەن وەبەیانی خۆت ئامادە بە بۆ قوتابخانە"
بەڕێز پاڕک ووتی
سوهـی ڕازی بوو و بەدوایی خزمەتکارێکدا کەوت بۆ ئەوەیی ژوورەکەیی نیشان بات

"هیوادارم هـەموو شتێک بەباشـی بڕووا"
خاتوو لی ووتی

"دڵنیا بە وائەبێ....بەڵام لیهۆ زۆر ڕقیی لەوە بووە دوایی ئەو خوشکێکی هەبێ یاخود برایەک وە ڕقیی لەدایکێکی ترە ئەمەش وا دەکات کەمێک گران بێت بۆ ڕاهاتن"
بەڕێز پاڕک ووتی
خاتوو پاڕک بەبێدەنگیی مایەوە

بەیانی

POV.Soohy

ئایشـشـشـ بەم بەیانیە کێ حەز ئەکات هـەڵسێ هـەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و سەیری کاتژمێرم کرد کاتژمێر پێنجە.....ئای بۆوا زوو لەخەو هـەڵساوم بەهێواشیی لەسەر جێگاکەم هـەڵسام و ڕۆشتمە گەرماو بۆ ئەوەیی گەرماوێک بکەم دوایی نیوکاتژمێر هاتمە دەرەوە جلێکی قوتابخانەم پۆشـی


بەهێواشیی لەسەر پەیژەکان ئەهاتمە خوارەوە تا دەنگە دەنگ دروست نەکەم چونکە من زۆر زوو لەخەو هـەڵساوم لەسەر نوکیی پێیەکانم ئەڕۆشتم بەرەو باخچەکە ڕۆشتم لەسەر یەکێک لەکورسیەکان دانشتم سەیری دیمەنەکەم ئەکرد دوایی ماوەیەک هـەڵسام و ڕۆشتمە ژوورەوە بینیم خزمەتکارەکان خەریکی ئامادەکردنیی نانیی بەیانین

---What Is Love?--- {M.Y} First Season Where stories live. Discover now