PART 28

918 142 4
                                    

AUTHOR's.POV

بەیانی

جینجوو لەخەو هەڵسا چاوەکانی بەهێواشی کردەوە بینی لەسەر سیسەم پاڵکەوتوە خێرا دانشت سەیری بەرامبەری کرد بینی تای لەسەر قەنەفەکە خەوتوە دوێنێی بیرکەوتەوە زەردەخەنەیەکی کرد بەهێواشی لەسەر جێگاکەی هەڵسا و ڕۆشتە گەرماوەکە و دەم و چاوی شۆرد و هاتە دەرەوە و بەهێواشی ڕۆشتە خوارەوە

"چی بکەم؟"

جینجوو لەخۆی پرسی

"ئۆهـهـهـ......تۆ بەخەبەر هاتی"

خاتوو کیم بەزەردەخەنەوە ووتی

جینجوو بەڕووخساری پرسیاری سەیری خاتوو کیمی کرد

"من خەسووی تۆم"

خاتوو کیم بەزەردەخەنەوە ووتی

جینجوو سەری بەبەڵێ جوڵاند

"باشە وەرە یارمەتیم بە لەنانی بەیانی"

خاتوو کیم بەزەردەخەنەوە ووتی

جینجوو زەردەخەنەی کرد

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سوهی لەباوەشی لیهۆ هاتەدەرەوە سەیری کاتژمێری کرد کاتژمێر نۆی بەیانییە

"لوو لوو لیهۆ"

سوهی هەوڵی هەڵساندنی لیهۆی ئەدا

"بڵێ"

لیهۆ بەبێزاری ووتی و دانشت

"سەیر نیە جیمین نەهاتووە لەخەومان هەڵسێنێ"

سوهی ووتی

"هەڵسە ڕۆتینێک ئەکەین ئینجا بەیەکەوە ئەچین جمە هەڵئەستێنین"

لیهۆ ووتی و ڕۆشتە گەرماوەکە

...................

لیهۆ و سوهی بەرەو ژووری جیمین ڕۆشتن لیهۆ دەرگاکەی کردەوە و هاواری کرد

"جیـ......."

لیهۆ قسە تەواو نەکرد دەمی کرایەوە و بەشۆکەوە سەیری سەر سیسەمەکەی ئەکرد

"دەلاچۆ لەنێوان ئەودەرگایە"

سوهی ووتی و هاتە ژوورەوە

"جیمیـ............"

سوهی قسەکەی تەواو نەکرد وەک لیهۆ بەستی

---What Is Love?--- {M.Y} First Season Where stories live. Discover now