PART 14

977 162 14
                                    

AUTHOR's.POV

"خێرا دەرەوە دەی"

جیمین ووتی و وازی هێنا

"ئاهـهـ.....گەمژە گوێچکەم سوربۆتەوە ئێستا"

لیهۆ ووتی

دوای ماوەیەک لەشەڕکردن سوهی و لیهۆ ڕۆشتنە دەرەوە هەردووکیان بۆژووری خۆیان

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"ئهم وایە وایە"

جۆنگکووک و تای سەریان ئەچوڵاند وەک ئەوەی گوێ لەجینجوو بگرن تەواوی کاتەکە ئەو نەوەستاوە لەقسەکردن

"هاوڕێیان من ئەچمەوە ماڵەوە"

یۆنگی ووتی و خێرا ئەوانی جێهێشت

"هیۆنگ چاوەڕێکە"

جۆنگکووک ووتی و لەگەڵ یۆنگی ڕۆشت

تای و جینجوو بەیەکەوە مانەوە

"ئێهـهـ.........."

جینجوو ووتی و قۆڵی تای گرت و بەدوای خۆیدا ڕاکێشا

"ئەچیین بۆ کوێ؟"

تای پرسی

"ئەوەندە قسەمەکە"

جینجوو ووتی

"کێ بەکێ ئەڵێ ئەوەندە قسەمەکە"

تای لەژێر لێویەوە ووتی

دوای ماوەیەک جینجوو وازی لەقۆڵی تای هێنا و لەسەر کورسیەکە دانشت تایش بەناچاری لەتەنشتی دانشت هەردووکیان وون ببون لەنێو دیمەنی خۆر ئاوا بوون جینجوو چاوەکانی دەدرەو شایەوە بەزەردەخەنەوە سەیری بەرامبەری ئەکرد تایهیۆنگ سەیری جینجووی کرد

"بۆچی ئێمەت وەک هاوڕێیەک هەڵبژارد؟"

تای لەناکاو پرسیی

جینجوو هیچ جوڵەیەکیشی نەکرد

"نازانم.......بەڵام دڵنیام ئێوە باشترینن"

جینجوو ووتی و سەیری تای کرد

هەردووکیان سەیری یەکیان ئەکرد

تای سەرنجی ڕووخساری جینجووی ئەدا کە بەهۆی خۆر ئاوا بوونەکە ئەدرەوشایەوە

---What Is Love?--- {M.Y} First Season Where stories live. Discover now