PART 20

935 150 5
                                    

AUTHOR's.POV

"ئەرێ جینجوو ئەوە تۆ بەحیساب بریندار بوویت بۆوا هار بوویت"

لیهۆ ووتی کاتێ دەسکی ئێکسبۆکسەکەی کردە دەست

"وەڵا هێشتا پشتم ئێشێ وە ڕووخسارم هەر وازی لێبێنە"

جینجوو ووتی

"ئێدە بڕۆ پشوو بدە"

سوهی ووتی

"ئامـمـ......باشە سوهی ئەتوانی بمبەیت بۆ ژوورێک"

جینجوو ووتی

"ئهم...."

سوهی بەزەردەخەنەوە سەری بەبەڵێ جوڵاند و جینجووی برد بۆ ژووری خۆی

سوهی لە بەرامبەری وەستا

"هێشتا ناتەوێ بڵێیت چی ڕوویدا"

سوهی ووتی

جینجوو سەیری چاوەکانی سوهی کرد جینجوو فرمێسک لەچاوەکانی قەتیس ببوو

"ئاهـهـ.....باشە باسی٭هیچیوو٭مەکە شەوشاد.....ئای خوایە هێشتا کەمێک ماومە چاک ببمەوە"

سوهی ووتی و هەتا لای دەرگاکە ڕۆشت

"کــــــیـــــم تـــــایــــــــهـــــــیــــــــۆنــــــگ"

جینجوو لەناکاو ووتی

سوهی سەیری جینجووی کرد بەڕووخسارێکی پرسیاری

"ئەوان لێیاندام ووتیان دوورکەوە لە کـــیـــم تـــایـــهـــیـــۆنــــگ"

جینجوو ووتی و فرمێسکەکانی ڕێچکەیان گرتە بەر کە لەسەر ڕوومەتە بریندارەکەی بێنەخوارەوە

سوهی بەرگەی نەگرت خێرا لەباوەشی گرت و لەگەڵ جینجوو فرمێسکی ئەڕشت سوهی هیچکات بەرگەناگرێ گەر کەسی بەرامبەر ببینێت کە ئەگری سوهی هەمان کاتی بیرکەوتەوە کاتێ لەڕاڕەوی قوتابخانە پێنج کچ ڕێگریان لە سوهی کرد و پێیان ووت کە لەجۆنگکووک دوورکەوێتەوە

"سوهی ئایا پێویست ئەکات دوورکەومەوە"

جینجوو لەنێو هەنسکەکانی ووتی

"لە تایهیۆنگ دوورمەکەوە و گرنگی بەکچەکان مەیە"

سوهی لەناکاو ووتی

جینجوو سەیری سوهی کرد

"باوەڕم پێبکە بەڵێن ئەدەم هیچ شتێک ڕوونادات"

---What Is Love?--- {M.Y} First Season Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora