PART 31 End Of First season

1.6K 183 30
                                    

AUTHOR's.POV

یۆنگی بەتەواوی خۆی ئامادە کرد بوو ڕۆشتە دەرەوەی ماڵ و بەڕکەوت بۆ ئەو پاڕکەیی کە وای لێئەکات بەبینینی ئەو کەسەی خۆشی ئەوێ تەنها بەیەک چرکە دڵی بکەوێنێتە ترپە بەدڵخۆشیەوە گەشتە پاڕکەکە لەسەر کورسیەکە دانشت و چاوەڕێی لیهۆی ئەکرد بەڵام نەبوو

..........

یۆنگی کاتژمێرێکە چاوەڕێی لیهۆیە بەڵام تا ئێستا نەهاتووە سەیری کاتژمێرکەی دەستی کرد و بەبێ هیوایی هەڵسا هەناسەیەکی خەمباری دایەوە و بەڕێکەوت بۆ ماڵەوە

.........

جانتاکەی بەبێتاقەتی هەڵدایە سەر سیسەمەکە و خۆشی ڕۆشتە گەرماو بۆ ئەوەی گەرماوێک بکات دوای ماوەیەک هاتە دەرەوە و جلێکی پۆشی و لەسەر سیسەمەکەی پاڵکەوت

"چ شتێک بووە؟"

یۆنگی لەژێر لێویەوە پرسی و دوای ماوەیەک خەوت

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەیانی

"لیهۆۆۆۆۆ......."

جیمین هاواریی ئەکرد

"ئەرێ دەرد ئەی بزنی کۆری وازم لێبێنە ئەخەوم ئەخەوم"

لیهۆ هاواری کرد

"هەڵسە دوا کەوتوین بۆ قوتابخانە"

جیمین ووتی

"چی؟"

لیهۆ خێرا هەڵاسایەوە و سەیری کاتژمێری کرد

"ئایخوایە کاتژمێر هەشت و نیوە"

لیهۆ ووتی

پەیوەندیەک بۆ جیمین هات

"بەڵێ......چی؟......گاڵتە مەکە......بەم بەیانیە بێم بۆ کۆمپانیا......کۆبوونەوە کاتژمێرێکی ترە"

جیمین ووتی کاتێ قسەی لەگەڵ سکرتێرەکەی ئەکرد

دوای ماوەیەک پەیوەندیەکەی داخست

"بچۆ جلێکی کۆمپانیا بپۆشە"

لیهۆ بەگاڵتەجاڕیەوە ووتی

"ئایشــ......تۆ سوهی لەخەو هەڵسێنە"

جیمین ووتی و ڕۆشتە دەرەوە

"هەر ئەوەم کەم بوو"

لیهۆ بەبێزاری ووتی

---What Is Love?--- {M.Y} First Season Where stories live. Discover now