دوو فریشتە❥
-
-
٢٧
-
-
نازانم كەوتبوومە خەوەوە یان تەنھا چاوم داخستبوو و ئاگەداری دەورووبەرم نەمابوو.
بەڵام بەھەرحاڵ بە دەنگی تای خەبەرم بوویەوە سەرەڕای ئەوەی دەنگی نزم كردبوو و بە تەلەفۆن قسەیەكرد تا من خەبەرم نەبێتەوە.
ھەڵسام و دەستم ھێنا بە چاوەكانم،سەرم باشتر بووە.
تای
"ئەیی زۆرت ووت -سێری كردم كە دانیشتم-دەی ووتم كە ناتوانم...ئەی خۆ بە زۆری نیە...دەزانم كارم نیە بەڵام كاری گرنگترم ھەیە لە كارەكانی كە پێشتر ھەمبوون...دایەخەم ھا...توڕەبە گرنگ نیە بەلامەوە."دایخست.
نازانم لەگەڵ كێ قسەیەكرد و باسی چی ئەكرد بەڵام مەراقم كرد دەمەوێت بزانم.
"ئەمە كێبوو؟"
تای
"باشتر بوویت؟"بە ھێمنی ووتی و مۆبایلەكەی دانا و لەسەر قەنەفەكەی ھەڵسا ھاتە لای من دانیشت.
"ھم سەرم باشترە...بەڵام ئەمە كێبوو؟"
نزیكتر كەوتەوە و ناوچەوانی ماچكردم و پاشان گەڕایەوە.
تای
"ھاوڕێیەكم بوو."لە كاتی بردنی قژم بۆ دواوە ووتی.
"بۆچی وا بە رەقی قسەت لەگەڵیەكرد؟"
تای
"بەیانی ئەچنە دەرەوە بۆ گەشتێكی دەرەوەی شار تا ھەینی، وە داوایان دەكرد كە منیش لەگەڵیان بچم بەس ووتم كە ناچم.""ئەییی بۆچی ناچیت؟"
تای
"چوار رۆژ بەبێ مۆبایلەكەم و گوێبیستبوونی دەنگت؟ وە بەجێت بھێڵم لێرە؟ بۆ من شێتم؟"ئۆھ كەواتە لەوێ ھێڵی ئینتەرنێت یا ھەر شتێك نیە...
نا با نەچێت تەواو..
"مەچۆ تەواو منیش بیرتەكەم."
پێكەنی و لە باوەشی شوێنی بۆ كردمەوە.
YOU ARE READING
𝑇𝑤𝑜 𝑎𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠..☽..
Random'تەنھا خۆشمویست.. 'ڕەتم كردەوە گوێ لە ئەقڵم بگرم.. 'بەرەو ئەوە چووم كە دڵم داوایەكرد.. 'بێ بیركردنەوە لە دوایی و ئەنجامی ئەوەی ئەیكەم.. Written by:hano_hobi7