25th Part

507 103 71
                                    

دوو فریشتە‌❥

-

-

٢٥

-

-

لە‌ ژیانم شتی وا دووبارە‌ ناكە‌مە‌وە‌ قسە‌ی كە‌س ناشكێمم سوێند بە‌ خوا.

ئە‌وە‌ی دواوە‌م خێراتر بوو و دواجار ھە‌ستم كرد كە‌ ھیچ دووریە‌ك نە‌ما و قۆڵمی گرت.

بێوە‌ی رووم بسوڕێنم راچە‌ڵە‌كیم و قۆڵم راكێشا تا راكە‌م.

بە‌س كە‌ بانگی كردم ھێمن بوومە‌وە‌.

تای
"مایا!"

ئاوڕم دایە‌وە‌ و كە‌ بینیم ئە‌وە‌ یە‌كسە‌ر لە‌ باوە‌شم گرت.

"ت ت ت تای من..من زۆر..."

بە‌ تە‌تە‌ڵە‌ قسە‌م بۆ ئە‌كرا.

تای
"تە‌واو تە‌واو."

بە‌ ھێمنی ووتی و ھە‌ستم بە‌دە‌ستی كرد لە‌ پشتم.

دوای كە‌مێ دووركە‌وتمە‌وە‌.

تای
"تۆ چیە‌كە‌یت لێرە‌ و بە‌م كاتە‌!"

"سێركە‌ دە‌زانم من-"

تای
"دە‌ستە‌كانت زۆر ساردن با بڕۆین دە‌ی لە‌ رێگا قسە‌ بكە‌."

ھە‌ستیشم بە‌ سە‌رما نە‌كردبوو لە‌ ترسا.

بە‌ڕێكە‌وتین.

"من زۆر بیرمكردی...وە‌ قسە‌تم شكاند و ووتم با بچم...چونكە‌ بیرمە‌كردی،یانی ویستم پە‌یوە‌ندی بكە‌م و پاشنا تە‌نھا بیرم لە‌وە‌ كردە‌وە‌ ئێمە‌ لە‌ ھە‌مان شارین و بۆچی بە‌مجۆرە‌ قسە‌ بكە‌ین و.."

تای
"تە‌واو تە‌واو تێگە‌یشتم."

ئە‌و ھێمنیە‌ی....یااا با لێم توڕە‌بێ ئە‌مە‌ وام لێ ئە‌كا ھە‌ست بە‌ تاوان بكە‌م.

𝑇𝑤𝑜 𝑎𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠..☽..Where stories live. Discover now