24th Part

510 104 113
                                    

دوو فریشتە‌❥

-

-

٢٤

-

-

چووینە‌ كە‌نار دە‌ریا.

لە‌ تە‌واوی رێگا بیرم چوو و خۆم لە‌بیركرد تا لێی بپرسم ئە‌مڕۆ چووە‌ كوێ.

"ئە‌ھا تای بە‌راست..ئە‌مڕۆ چوویتە‌ كوێ؟"

رووی لە‌من كرد.

تای
"من-"

وە‌ستا.

"ئێم تۆ؟"

بێدە‌نگی...

"تای؟..."

ئە‌وە‌ی ئە‌یبینم چاوە‌كانیتی كە‌ جگە‌ لە‌وانە‌ی من سە‌رنجیان لە‌سە‌ر ھیچی كە‌ نیە‌ و سە‌رنجی ئە‌وانە‌ی منیشی ھە‌موو بۆ خۆی برد.

پاشان ھە‌ستكردن دە‌ستە‌كانی بۆ قژم و بردنە‌وە‌ی چە‌ند تاڵێكی بۆ دواوە‌ تا گە‌شتنە‌ پشتی ملم.

بە‌ڵام چۆن توانی؟

چۆن توانی وا بكات؟

وە‌ك جادوویە‌ك كە‌ دە‌ورووبەرم بێدە‌نگ و چۆڵكات.

جگە‌ لە‌ ئە‌و خۆی و چاوە‌كانی و دە‌ستە‌كانی كە‌ بە‌ر پێستە‌مە‌كە‌وێ ھە‌ست بە‌ ھیچ نە‌كە‌م و ھیچ نە‌بینم.

چۆن وایكرد؟

تای
"ھە‌مان پە‌ری'ە‌كە‌ی خۆمیت كە‌ بە‌ ئاسانی ئە‌تناسمە‌وە‌ بە‌و رووخسار و كاردانە‌وە‌یە‌ت لە‌ كاتی ئە‌و جوڵانە‌م."

"دەتناسمە‌وە‌ بە‌وە‌ی بە‌س تۆ خۆت ئە‌توانی وا بكە‌ی."

ھە‌ستم بە‌و ھێزە‌ كرد كە‌ دایە‌ دە‌ستی و وایكرد سە‌رم بكە‌وێتە‌وە‌ سە‌ر سنگی.

𝑇𝑤𝑜 𝑎𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠..☽..Where stories live. Discover now