دوو فریشتە❥
-
-
٧
-
-
راستەوخۆ چوومە لای مۆبایلەكەم كە لەسەر مێزەكە دامنابوو و كردمەوە..
وەك ئەوەی پێشبینیم ئەكرد.
٣٩ پەیوەندی وەڵام نەدراوە.
+١٠٠ نامە.
سەیری كاتەكەم كرد..
ئەو ئێستا نەچۆتە كار..
دوودڵ بووم لەوەی پەیوەندی بۆ بكەمەوە یان نا..
بەڵام كردم چەند چركەیەكی نەبرد و وەڵامی دایەوە.
تایھیۆنگ
«مایا..مایا خۆتی؟؟»«خۆمم خۆمم..»
تایھیۆنگ
«بۆچی وەڵام نادەیتەوە؟ نازانی منت لە چ باروودۆخێك جێھێشت ھا چەند كاتژمێرە چەندین شتم لە مێشكم دروستكردووە پەیوەندیم بە نامجوون ھیۆنگیشەوە ئەكرد و وەڵامی نەدامەوە!»لە دەنگیەوە ئەزانم زۆر ترساوە:(
«تای من تەنھا...»
تایھیۆنگ
«چی وای لێكردیت پەیوەندیەكەم لەسەر داخەی»«نا نا من دامنەخست!...كاتێكم دانابوو لەگەڵ كەسێكی بێزاركەر كە بیبینم بەڵام لەبیرم چوو بۆیە ئەو لە ناكاو ئاوا پەیوەندی كرد ئیتر داخرا..»
كەمێك بێدەنگ بوو..
تایھیۆنگ
«كەواتە تۆ باشیت؟»«ھم من باشم..»
تایھیۆنگ
«باش...ببورە وا بە رەقی قسەم كرد..»
YOU ARE READING
𝑇𝑤𝑜 𝑎𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠..☽..
Random'تەنھا خۆشمویست.. 'ڕەتم كردەوە گوێ لە ئەقڵم بگرم.. 'بەرەو ئەوە چووم كە دڵم داوایەكرد.. 'بێ بیركردنەوە لە دوایی و ئەنجامی ئەوەی ئەیكەم.. Written by:hano_hobi7