دوو فریشتە❥
-
-
١٠
-
-
كاتیەتی..
ھەندێك قسەی زیایەی كرد كە من بەھۆی لێدانە خێراكانی دڵمەوە و شڵەژاویم نەمەتوانی سەرنجم لەسەری بێت..
تا ئەوەی چاوەرێمەكرد ھات و ووتی یەكەم..
دوای گوێبیستبوونی ناوی یەكەمی ئەمساڵ..
وە دڵنیا بوونەوە لەوەی من نیم..
فرمسێكەكانم لە نێو چاوم قوفڵ كرد.
ھەستم بە ئەستەمی ھەناسەدانم كرد بەھۆی ئەو گریانەی گرتبووم.
تەنانەت دووەمیش نەبووم!
چ دۆزەخیەكە!
سێیەم پلەم بەدەستھێنا..
زۆر ماندووبووم.
زۆرم خوێند.
زۆرم ھەوڵدا.
بەڵام نەمتوانی..
لەخۆم بێ ھیوا بووم..
لە گەشتنە ئەمریكا و تای..
تەنھا ئەمەوێت بچمە ژوورێك و بگریم بەدەم بیركردنەوە لەوەی دووبارە ناتوانم..
ئەنجامەكانم وەرگرتەوە و خێرا چوومە دەرەوە بێ گوێدان بەوەی خەڵاتی ئەو كەسەی پلەی سێیەم بەدەست دەھێنێت چیە.
ھەرچیەك بێت من پێویستم پێی نیە!
تاكە شت ئێستا پێویستمە و لێم كەمە تای'ە!
YOU ARE READING
𝑇𝑤𝑜 𝑎𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠..☽..
Random'تەنھا خۆشمویست.. 'ڕەتم كردەوە گوێ لە ئەقڵم بگرم.. 'بەرەو ئەوە چووم كە دڵم داوایەكرد.. 'بێ بیركردنەوە لە دوایی و ئەنجامی ئەوەی ئەیكەم.. Written by:hano_hobi7