20th part

564 153 142
                                    

دوو فریشتە‌❥

-

-

٢٠

-

-

تای؟!!!

ھێشتا دە‌ستی بە‌ دە‌ستم نە‌گە‌شتبوو بۆوە‌ی مۆبایلە‌كە‌م لێ وە‌رگرێ منی بینی.

بە‌یە‌كە‌وە‌ مۆبایلە‌كە‌مان گرتبوو كە‌ توانای گرتنیمان نە‌ما و كە‌وت.

"ت ت تای.."

-

-

-

تای/

نازانم چە‌ندەمین جارم بوو لە‌مڕۆ پە‌یوە‌ندی بە‌ مایا'وە‌ بكە‌م.

بە‌ لایە‌نی كە‌م ٥٠ پە‌یوە‌ندی بۆ چووە‌ لە‌ چە‌ند ژمارە‌یە‌كی جیا جیاوە‌.

پە‌یوە‌ندیم بە‌ نامجوون ھیۆنگە‌وە‌ كرد و ئە‌ویش وە‌ڵامی نە‌بوو!

بە‌ھە‌مان شێوە‌ دایكم و ئە‌ویش نە‌بوو.

دوایە‌وە‌ی لە‌ كاریش گە‌ڕامە‌وە‌ بە‌ردە‌وام بووم.

ھە‌ستم بە‌ خنكان ئە‌كرد لە‌ ژوورە‌وە‌ كە‌ خە‌ریكی پە‌یوە‌ندیكردن بووم و وە‌ڵام نە‌بوو.

بڕیارم دا بچمە‌ دە‌رە‌وە‌ ھیچ نە‌بێ ھە‌وایە‌كی پاك ھە‌ڵمژم.

سانیە‌یە‌كیشم لە‌دە‌ست نە‌دە‌دا بۆ پە‌یوە‌ندی كردن.

بە‌سە‌ر پە‌یژە‌كان چوومە‌ خوارە‌وە‌ .

(ماڵی تای'ش لە‌ شوقە‌یە‌ عالە‌مینە‌)

مۆبایلە‌كە‌م كە‌وت كە‌ خە‌ریكبوو بچمە‌ دە‌رە‌وە‌ و كە‌سێك بە‌ ھە‌ڵە‌ خۆی پێمدا كێشا.

𝑇𝑤𝑜 𝑎𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠..☽..Where stories live. Discover now