part {19}

870 138 59
                                    

لە ناکاو کەسێک بە دوای خۆیدا ڕایکێشام!!!
چەندی ویستم دەستم لە دەستی ئەو کەسە دەربکەم نەمتوانی، چونکە زۆر بەهێزت بوو لە من.

تاریکی شەویش ڕێگری کردبوو لە بینای چاوەکانم بۆ ئەوەی بتوانم ئەو کەسە بناسمەوە، لە کۆتاییدا لە گەراجی پشتەوەی هۆڵەکە وەستاین، کەمێک ڕووناکی لێبوو، منیش سەیرێکی دەوروبەرم کرد دواتر سەیری ئەو کەسەم کرد.

سەرم سوڕما کاتێک بینیم ئەو کەسە تایهیونگ بوو، نازانم بۆچی ڕەفتارەکانی وەک پێشتر ناماوە، وەک ئەوە وایە ڕەشەبایەک هاتبێت و تایهیونگی لەگەڵ خۆی بردبێت، ئەو تایهیونگەی ئێستا ساختە بێت.

من تەنها بە دەموچاوێکی پڕ لە پرسیار سەیریم دەکرد، ئەویش زۆر بە سادەی لێی دەڕوانیم، بە زەردەخەنەیەکی زۆر سادە، واه خەریکە لێی بترسم.

من:شتێک بووە تای؟
بە پرسیارەوە وتم.

تایهیونگ:نا نەخێر، بەڵام ویستم من بتگەیەنم، کارێکی خراپە؟
بە چاوە قوڵە پڕ نهێنییەکانی سەیری کردم.

من:نازانم، بەڵام لە ڕاستیدا ڕەفتارەکەت سەیر بوو.
بە زەردەخەنەیەکی کەم وتم.

تایهیونگ:بمبورە، کەواتە با من بتگەیەنم.
وتی و چووە لای ئۆتۆمبێلەکەی و دەرگاکەی بۆم کردەوە.

من:پێویست نا...
قسەکانم بڕدرا لە لایەن یەک کەس ئەویش تایهیونگ.

تایهیونگ:دەی تکایە.
زەردەخەنەیەکی شیرینی کرد.

دەی ئاخر من چۆن بتوانم پشتگوێی بخەم، بە هەنگاوی هێواش بەرەو لای چووم و سەرکەوتمە سەر ئۆتۆمبێلەکە، ئەویش دەرگاکەی داخست و خۆشی هاتە ناو ئۆتۆمبێلەکە.

ناونیشانی ماڵەکەمانم پێی وت، بەڵام هەستم کرد بە ئاڕاستەیەکی هەڵە دەڕوات، ترسێکی شیرین کەوتە دڵم، مەبەستم ئەوەیە هەم دەترسام هەم بە پەرۆش بووم بۆ ئەوەی بزانم دەچین بۆ کوێ.

من:وابزانم هەڵە هاتی.
دەمویست قسەی لێ دەربکەم.

تایهیونگ:نەخێر گیانەکەم هەڵەی چی.
زۆر نائاسایی ڕەفتار دەکات، خەریکە شێت بم.

بەڵام بێدەنگم هەڵبژارد، نەمویست بە پرسیارەکانم بێزاری بکەم، دوای کەمێک ڕێکردن گەشتینە سەر پردی ڕووباری هان، تایهیونگ هاتە خوارەوە و دەرگاکەی بۆم کردەوە.

منیش بە تێنەگەیشتنەوە سەیرم کرد و هاتمە خوارەوە، نزیک بووینەوە لە ڕۆخی پردەکە، تایهیونگ قۆڵەکانی لەسەر ئاسنی پردەکە دانا و بە ئارامی چاوی داخست و چووە دونیای خەیاڵ.

𝐇𝐨𝐰?! [𝐊.𝐓𝐇] ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن