end pov taehyung
no one pov
تایهیونگ:بڕیارم دا لە سیهیۆن جیا ببمەوە!!!!
بە زەردەخەنەوە سەیری دایکم و باوکم کرد.دایکم:ئاااای کوڕە جوانەکەی من زۆر دڵخۆش بووم.
بە دڵخۆشی وتی.باوکم:لە کۆتاییدا ڕاستییەکانت بینی.
دەستی لەسەر شانم دانا بە زەردەخەنەوە سەیری کردم.تایهیونگ:هههههه سوپاس.
زەردەخەنەی بە ڕوویان کرد.موونبیول:هیوادارم ببێتە ڕاستی.
لە ژێر لێوەوە وتی بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی ناڕازییەکەی تەنیشتی گوێی لێ بێت.شیومین:هیوادارم. بیولی بەڕاستی ئەوە بیرۆکەیەکی خراپە.
بە دەنگی نزم وتی و سەیری موونبیولی کرد.موونبیول:ئێ خۆ من هیچم بۆ ناکرێت، چونکە تای هەرچی بوێ دەیکات.
بە پستەپست وتی.شیومین:شیرینەکەم تۆ خوشکی گەورەی ئەوی هەوڵ بدە بیروڕاکەی بگۆڕی.
بە جدییەوە سەیری موونبیولی کرد.موونبیول:ئا...
تایهیونگ قسەکردنە نزمەکانی ئەو دوو کەسەی بڕی کە بە دوودڵی قسەیان دەکرد.تایهیونگ:زۆر ناشیرینە دوو خۆشەویست لە پێش کەسێکی سینگڵ بە پستە پست قسە بکەن.
بە دەنگی بەرز وتی وەک تانەیەک.موونبیول:گەمژە مەبە خۆ ئێمە قسەی ئاشقاتی ناکەین.
بە تووڕەییەکەی کیوت سەیری تایهیونگی کرد.تایهیونگ:جا ئێمە چۆن باوەڕ بکەین.
چاوی بزکردەوە و سەیری موونبیولی کرد.دایکم:ڕاستە، ئێمە چۆن بزانین.
بە پێکەنینەوە وتی.موونبیول:یااا...
قسەکەی بڕا لە لایەن شیومین.شیومین:هەر چیەک بێت بیولی، ئەوە شتێکی جوان نییە.
زەردەخەنەیەکی هێواشی کرد و خەریکی نانخواردن بوو.موونبیول:وەک ئەوە قسە دەکەی هەر ئەسڵەن تۆش نەبووبیت.
بە بێزاری چاوی سوڕاند.heon pov
لە نەخۆشخانە گەڕاینەوە، جیسوو چوو بۆ چێشتخانەکە تاکو شتێک ئامادە بکات بۆ نانی ئێوارە، منیش خەریک بووم یارمەتی دایکمم دەدا لە گۆڕینی جلەکانی. دوای کەمێک ڕۆشتینە خوارەوە جیسوو ئەو خواردنەی دروست کرد کە دایکم حەزی پێیەتی، کیمچی.
من:دەی دایکە وەرە دانیشە.
یارمەتی دایکم دا لە دانیشتنی و ئەویش دانیشت.
أنت تقرأ
𝐇𝐨𝐰?! [𝐊.𝐓𝐇] ✔️
Short Story- بۆچی موڵکی کەسێکی ترە لە کاتێکدا من بۆی دەسووتێم....؟! + ویژدانم ئازارم دەدات، ئایا پێویستە چی بکەم؟! _______________ - متمانە وەک ڕۆحێکە ئەگەر لە جەستەدا ڕۆیشت جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە..... + بەڵام هەموو کەسێک شایانی هەلی دووەمە، وایە؟ - بەڵام...