Part {2}

1.8K 230 71
                                    

taehyung pov

ئۆف خوایە گیان، باشە ئاخر سیهیۆن چی کردووە تاوەکو دایکم ڕقی لێی بێت؟
من دەزانم کەس نایەوێت من دڵخۆش بم، هەمووان سەرزەنشتی من دەکەن لەسەر بچووکترین شت، ئێ منیش دەمەوێت وەک هەموو کەسێکی ئاسایی بە خۆشەویستی هاوسەرگیری بکەم.

07:00 am

                    

موونبیول:تایهیونگی مانگا هەستەوە، هەموو ڕۆژێک بە هیوای ئەوە هەڵدەستم یەک ڕۆژ لە من زووتر هەستی بەڵام نەخێر قەت بە چاو نایبینم.
وتی کاتێک بەتانییەکەمی ڕادەکێشا.
بەس بمزانیبا دەنگی ئەم کچە بۆ ئەوەندە ناخۆشە.

من:یااا تخوا هاوار مەکە دەنگت زۆر زۆر ناخۆشە بەخوا.
وتم کاتێک چاوەکانم دەپاراست لە تیشکی خۆرەکەی کە لە پەنجەرەکەم دێتە ژوورەوە.

موونبیول:ئەوە لەگەڵ منتە؟
باشە چارەسەرت دەکەم منداڵی گرینۆک.
وتی کاتێک قۆڵەکانی هەڵکرد بوو بەتەمای جەنگی جیهانی سێیەم بوو.

من:یاا نونا من.... ئاخ.. ئای سەرم....تەواو دوبارەی ناکەمەوەەەەەە.
وتم بە هاوارەوە چونکە خەریک بوو بە سەرینەکە لێمی دەدا.

موونبیول:ئاوات بەسەر دێنم مانگا.
وتی و وەستا لە کارەکەی و زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد.

من:دایکەەەەەەەە.
وتم بە ڕاکردن چوومە خوارەوە بە گریانێکی دروستکراو.

د تایهیونگ:دووبارە.
وتی بە بێزاری.

من:دایکە کچە خراپەکەت لێمدەدات.
هێشتا بەردەوام بووم لەسەر گریانە دروست کراوەکە.

دایکم:بیولی کچم چەند جار پێم وتی وەک خوشکێکی گەورە ڕەفتار بکە.

من:کاتی بۆڵەبۆڵە.
وتم و دەستم بە گوێم گرت.

موونبیول:یااااا دایکە من هیچ خوشکێکی باشی وەک خۆمم نەبینیوە وە دواتریش ئەو مانگایەی کوڕت بە قسەی خۆش لە خەو هەڵناستێت، هەتا ئێستا خۆ دەموچاویشی نەشۆردووە، تایهیونگی بۆگەن.
هەموو وشەکانی بە خێرایی و لەسەر یەک وت.

من:نونا بۆ نابی بە ڕاپەر، بەڕاستی زۆر سەرکەوتوو دەبیت.
بە زۆر خۆم گرتبوو پێنەکەنم.

موونبیول:ئا وەرە بۆ ئێرە منداڵ.
وتی و ویستی بە دوام کەوێت.

دایکم:بیولی کچم وەرە سفرەکە دانێ.
وتی تاوەکو ڕێگری لە شەڕەکەمان بکات.

موونبیول:باشە وا هاتم، بەسەر ناچێت بۆگەن.
وتی و چاوی لێم بز کردەوە.

𝐇𝐨𝐰?! [𝐊.𝐓𝐇] ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن