من:هێواش کچێ بۆوا هاوار دەکەیت.
وتم بە بێزاری. ئەویش هاتە ژوورەوە و وەک ئەوەی گوێی لە قسەکانم نەبووبێت، ماچێکی ڕوومەتی دایکمی کرد.هیۆن:دایکە گیانی من چی ئامادە کردووە? ئممم بەڕاستی بۆنێکی زۆر خۆش دێت.
چاوەکانی داخستبوو و وای وت.من:ئێ بێگومان دەستاوی دایکم زۆر بەتامە هەروەک جاران.
بە زەردەخەنەوە وتم.هیۆن:واه ڕاست دەکەیت بەخوا، من دەچم خۆم دەگۆڕم و دێمەوە سفرەکە دانرابێت کە هاتمەوە.
وتی بە فەرمانیەوە.دایکم:هههههه باشە کچم بڕۆ.
پێکەنی بە هۆی بێباکییەکەی هیۆن.من:گەمژەی بێ شەرم.
چاوم لێی بزکردەوە و وتم. دواتر ئەو چووە ژوورەکەی.end pov jisoo
heon pov
هاتمەوە ماڵەوه و سەرەتا چوومە لای دایکم و جیسوو و کەمێک قسەم کرد دواتر چوومە ژوورەکەم و جلێکی ئاسوودەم کردە بەرن و چوومە خوارەوە، دایکم و جیسوو سفرەکەیان دانابوو، بۆ ساتێک بیری باوکم کەوتەوە ئەو هیچی تر لەگەڵمان نییە، ئەو لەگەڵ ئێمە دانانیشێت، من بیری هەموو شتێکی دەکەم بەڵام چارەنووس نەیهێشت دڵخۆشی تا سەر بڕوات بۆ خێزانەکەمان. بە بێدەنگی ڕۆشتمە سەر یەکێک لە کورسییەکان، دەستمان کرد بە نانخواردن، جاربە جار قسەشمان دەکرد، دوای کەمێک تەواو بووین جیسوو لەگەڵ دایکم چوونە ژووری دانیشتن، چونکە پزیشک وتی پێویستە باسی ڕابردوو و یادگارییە خۆشەکانی بۆ بکەن بۆ ئەوەی ببێت بە یارمەتیدەری مێشکە ماندووەکەی. قاپەکانم کۆکردەوە و شوشتمن دوای تەواوبوونی چوومە ژوورەکەی خۆم ویستم کەمێک پشوو بدەم لە ناکاو.
Start massage
Kim taehyung
سڵاو هیۆن😁ئۆه سڵاو تایهیونگ😇
چۆنیت؟ 😀
باشم سوپاس، ئەی تۆ؟☺️
منیش باشم، دەتوانم داوایەکت
لێبکەم🙂بێگومان😊
ئەم ئێوارەیە هاوسەرگیری
خوشکەکەمە😄واه بە هیوای ژیانێکی خۆش😍
سوپاس، بۆیە تۆش داوەتی🤗
ئمم من تازە باوکم کۆچی دوایی
کردووە تۆزێک بۆم گرانە😞هیۆن تکایە، لەبەر من🙏
أنت تقرأ
𝐇𝐨𝐰?! [𝐊.𝐓𝐇] ✔️
Short Story- بۆچی موڵکی کەسێکی ترە لە کاتێکدا من بۆی دەسووتێم....؟! + ویژدانم ئازارم دەدات، ئایا پێویستە چی بکەم؟! _______________ - متمانە وەک ڕۆحێکە ئەگەر لە جەستەدا ڕۆیشت جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە..... + بەڵام هەموو کەسێک شایانی هەلی دووەمە، وایە؟ - بەڵام...