Part {21}

862 134 61
                                    

دەستم کرد بە کۆکردنەوەی سفرەکە و قاپەکانم شۆرد و هەڵم گرت، دواتر چوومە هۆڵەکە و سەیری تەلەفزیۆنم کرد چونکە تا هەفتەیە پشووم وەرگرتووە.

End pov moonbyul

jisoo pov

چوومە زانکۆ یەکەم وانە کۆریمان هەبوو، ئۆف.

نایون:جیسووشی چۆنی؟
بە زەردەخەنەوە هاتە بەرامبەرم.

من:ئۆه سڵاو نایونی، باشم ئەی تۆ؟
وتم بە زەردەخەنەوە.

نایون:باشم سوپاس، دەی وەرە با کەمێک پیاسە بکەین تا زەنگ لێی نەداوە.
وتی و قۆڵی لە قۆڵم ئاڵاند.

من:باشە.
لەناو گۆڕەپانی زانکۆ دەسوڕاینەوە، نایون یەک دنیا بابەتی پێبوو، سەرم ژانی کرد.

نایون:ئێ تۆ بڕیارت چی بوو؟
وتی و سەیری کردم.

من:بڕیاری چی؟

نایون:گەمژە بابەتی مامۆستا جین.

من:ئەها، هیچ.

نایون:هیچ چییە؟

من:هیچ هیچە.

نایون:کچێ بەخوا من گوێز بۆ تۆ دەژمێرم، باشە تۆ بۆچی لە قسە ناگەیت؟

من:نایون ئەوە منم لە قسە ناگەم یان تۆ؟ پێت دەڵێم قورسە کردنی ئەوەی تۆ دەتەوێت، ئاخر من چۆن بچمە بەرامبەری و پێی بڵێم خۆشم دەوێیت ها؟ چۆن شتێکی لەو جۆرە بکەم؟ ئەوە نابێت بۆ من گرانە.

نایون:ئەی دەتەوێت خۆی بێتە بەردەمت؟ یان دەتەوێت دوو ڕۆژی دیکە لە باوەشی کچێکی تر بیبینیت؟ ئەو کاتە زۆر پەشیمان دەبیتەوە.

من:نایون، ئەو مامۆستامە وە زۆر لە منیش گەورەترە بە چ ئەقڵێکەوە دەتەوێت ڕووم هەبێت بۆ ئەوەی بچمە لای هم؟

نایون:ئێ باشە ئەی ئەگەر لە دەستت چوو؟

من:لە یادی دەکەم، تێگەیشتی؟
وتم بە کەمێک تووڕەیی.

نایون:هەه بەڵێ بەڵێ وایە.
هەناسەیەکی گاڵتەجاڕی دایەوە.

زەنگی ژوورەوە لێی دا سوپاس بۆ خوا.

من:دەی با بڕۆین.

نایون:باشە گیان.

چووینە ناو پۆل، هەمووان لە شوێنی خۆیاندا دانیشتن من و نایون بۆ ئەمڕۆ لە تەنیشت یەک دانیشتین، باشە چی ئەگەر قسەکانی نایون ڕاست بن? ئێ بێگومان ڕاستیش دەبێت چونکە ئەو منی ناوێت.

𝐇𝐨𝐰?! [𝐊.𝐓𝐇] ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن