Part {4}

1.2K 187 25
                                    

من:دەزانن هیچ پێکەنیناوی نییە.
وتم کاتێک قۆڵەکانم لێک ئاڵاند.

دایکم:دەی بەسە نانەکەتان بخۆن دوای درەنگ دەبێت.

باوکم:زۆر باشە، من هەردووکتان دەگەیەنم.
وتی سەیری من و جیسووی کرد.

جیسوو:نا باوکە گ...
قسەکەیم بڕی.

من:زۆر باشە من دەچم جانتا و مۆبەکەم دەهێنم.
وتم کاتێک هەستامەوە.

دایکم:کچم هیچت نەخوارد.
وتی بە نیگەرانییەوە.

من:نا دایکە گیان پێم ناخورێت تەواو.
وتم بە زەردەخەنەوە و ڕۆیشتم.

جیسوو:بێ شەرم خۆ نەیگوت ئەزیەت مەکێشە باوکە گیان، ئاخ لە دەست ئەم کچەش ئامۆژگاری لەگەڵی بێ سوودە.
وتی بە بێزاری.

باوکم:هههه دەی خۆ من بێگانە نیم.
وتی بە زەردەخەنەیەکی گەشاوە.

جیسوو:ئاخر..
دووبارە قسەکەیم بڕی.

من:دەی پاپی با بڕۆین.
وتم و چوومە لای دەرگاکە.

جیسوو:کچێ تۆ چەند بێ شەرمی.
وتی بە توڕەیی.

من:😝😝😝😝

جیسوو:دایکەەەەەەەە دە پێی بڵێ من لە ئەو گەورەترم.
وتی بە کیوتی.

دایکم:کچم ڕاست دەکات تۆزێک ڕێزی لێبگرە.
وای وت کاتێک دەستی لەسەر پشتی جیسوو بوو، جیسووش بە پۆزەوە سەیری دەکردم.

من:باوکەەەەەەەە.
وتم بە گریانێکی دروستکراو.

باوکم:ئێێێ بۆوا لە کچە بچووکەکەی من دەکەن.
بە توڕەییەکی دروستکراو سەیری دایکم و جیسووی کرد.

دایکم:ئەرێ بەسە درەنگە بڕۆن.
وتی و پاڵی بە من و جیسوو نا بۆ دەرەوە

دایکم:دەی تۆش بەڕێزم.
وتی بە باوکم.

باوکم:باشە باش بەس توڕە مەبە.
وتی و دەستەکانی بەرز کردەوە بە مانای خۆبەدەستەوەدان.

لە دەرەوەی ماڵ

من:ئونی تۆ هەموو کات لە پێشەوە دادەنیشی ئەوە نادادپەروەرانەیە.
وتم کاتێک دەستم لەسەر دەسکی ئۆتۆمبێلەکە بوو.

جیسوو:لەبەر ئەوەی من لە تۆ گەورەترم بۆیە.
وتی بە شانازییەوە.

من:باوکەەەەەە
وتم بە هیوای ئەوەی باوکم لەسەرم بکاتەوە.

𝐇𝐨𝐰?! [𝐊.𝐓𝐇] ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن