꧁21꧂

770 117 73
                                    


Vanya's P.O.V

ئێستا نزیكی نانی نیوەڕۆیە سەیری فایلی ھەموو كارمەندەكانم كرد ئەوانەی سۆزانی بوون ھەموویانم دەركرد چەند كارمەندێكی كەم ماوونتەوە ئەوانیش لە مرۆڤن ڕاستی ئاھریمەن و خوێنمژەكانم دەرنەكردووە بەڵام داومنەوە بە وۆیۆنگ و تای تا بۆ شەڕەكە ژمارەیان زیاتر بێت دووبارە دڵم تێكەڵ ھاتەوە بۆیە ڕامكردە دەستشۆری ژووری كاركردنەكەم دوای ئەوەی تەواو بووم ھاتمە دەرەوە ئۆففففففففف بەڕاستی بێزار بوومە لەم دڵتێكەڵ ھاتنە ئەویش ئەزانێت من ئاقڵم و داماوم و بێدەنگم و ھیچ شتێك ناكەم بۆیە وا ئەكات و وازم لێ ناھێنێت گەرنا ھەر كەسێكی تر بوا لە شوێنی من ئێستا بە دەرمان كوشتبوویان بەڵام من ئاقڵم وا نیم نامەوێت ببم بە بكوژی بەكتریا و بڕۆم بۆ زیندان بۆیە ئاوا باشترم







لە بیر كردنەوەكانم ھاتمە دەرەوە كاتێ دەرگاكەم كرایەوە سەیرم كرد شیەن و لینان
"ئااااا ڤانیا ئاگاداریمان داناوە بۆ كارمەندەكان ئێستا ھەموو شتێك تەواو تەنھا كاری ڕۆژ......"
شیەنی داماوی قسەكەی تەواو نەكرد چونكە تای ھاتە ژوورەوە و دەستمی گرت و لە دوای خۆی ڕامی ئەكێشا بۆ خوارەوە
"یاااا تای چی ئەكەیت؟"
گرنگی بە قسەكەم نەدا و منی بردە چێشتخانەی كۆمپانیاكە و لەسەر كورسیەك داینیشاندم و خۆشی لە بەردەمم باڵام بۆ ناتوانم جوڵە بكەم
بەخوا زانیم ئەو لێو حوشترە كۆنتڕۆڵی كردووم(بێ قسەی ناشیرین تەنھا بۆ چیڕۆكە گەرنا خۆم تایم لە ھەموو شتێك زیاتر خۆشەوێت)
"ھەی لێوی حوشتری ناشیرین خێرا ھێزەكەت لابە لەسەرما خێرا"
لە بەرامبەرا تەنھا پێكەنینم وەرگرت تایھیۆنگ بە قاقا پێ ئەكەنی ئەو خەڵكەش ھەمووی سەیری ئەكردین دە بەس بزانم ئەو ورچی لێو حوشترە بۆ وا لە منی ئاقڵ ئەكات لە بەیانیەوە
تایھیۆنگ بە پێكەنینەوە سەیرمی كرد
"ھھھھھھ ل.لێو حوشتر ھھھھھھھ"
تەنھا بە گرژی چاوم لێی سوڕاند و بانگی كارمەندێكم كرد و ھاتە لامان و سەری دانەواند بۆمان

"فەرموو خاتوونەكەم چیتان بۆ بێنم؟"
ئممممم چی خۆشە چی خۆشە ئەھا دۆزیمەوە
"دوو كۆكا و سیكیڵان ئاڕانسینی و لاسانگا و پاستا و مێدیتێڕانیان سەڵاد ویز پاستا ئەوانەمان بۆ بێنە تكایە"(خواردنەكان ئیتاڵیە)
كارمەندەكە سەری دانەواند و ڕۆشت
تایھیۆنگ بە گومانەوە سەیری ئەكردم
"تۆ پێشووتر ئەم خواردنانەت نە ئەخوارد"
دەستم لە ژێر چەناقەم دانا و سەیریم كرد
"نازانم تەنھا ئاوا لە ناكاو دڵم بۆی چوو"
تایھیۆنگ برۆیەكی ھەڵتەكاند و ویستی كە قسە بكات بەڵام وەكو ھەموو كات كووك لێی تێكدا كاتێ ھات لەسەر مێزەكە لە تەنیشتە من دانیشت
بەخوا دڵنیام ئەمجارە ئەیكوژێت لە كۆشكیش نیم تا بتوانم شتێك بكەم










كووك ئاوەكەی بەردەم تای ھەڵگرت و خواردیەوە
"تای ئەزانی كە پێویستە دوای كاتژمێرێكی تر بڕۆینەوە بۆ كۆشك"
تای بە توڕەی دەستی كرد بە مست
"ئمھم ئەزانم چونكە لەویا ئەتنێژم بە زیندووی"
ھێندە بە ترسناكی وتی تەزوو بە گیانما ھات كووكی داماویش ئاوەكە كەوتە قوڕگی و دەستی كرد بە كۆكین بە خێرای ھەڵسامەوە و لە پشتیم ئەدا
كووك بە ئازارەوە تۆزێ ھاواری كرد
"ئاااااا پشتم شكا بەسەەەە وامەكە تخواااا"
ئۆۆ خێرا وەستام لە لێدان لە پشتی
كووك بە بۆڵە و كیوتیەوە سەیری كردم
"باشە بەس بزانم بۆ دەستت ئاوا قورسە "
شانەكانم بەرز كردەوە و لچم شۆڕ كرد
"جا من لە كوێ بزانم دوای تاوانی منی ئاقڵ و ژیری تیا نییە بۆیە قسە مەكە گەرنا ئەڵێمە تای كە سزاكەت زیاد بكات"
لە كۆتایەكەی بە خەندەیەكی لارەوە وتم

love is everything ꧁𝙺.𝚃.𝙷꧂Where stories live. Discover now