꧁𝟺𝟾꧂

731 98 128
                                    

"چاوەكانت چی جادوویەكیان تێدایە
كە بە بیبیان دڵ لە سینەم ئەوەستێ"

'كیم تایھیۆنگ'
.
.
.
.
.
.
.
.

𝙵𝙻𝙰𝚂𝙷 𝙱𝙰𝙲𝙺

𝚃𝚑𝚎 𝙺𝚒𝚗𝚐'𝚜 𝙿.𝙾.𝚅

جلەكانم پۆشی و ڕووم كردە ئەو سۆزانیە
"ونبە بە خێرایی "
ئەویش خێرا ھەڵسایەوە و جلەكانی پۆشی و ڕۆشتە دەرەوە
ڕۆشتمە بەردەم ئاوێنەكە و ماسكەكەم دانا
قژم ڕێك خست و ماسكەكەم بەستەوە
پاشان ڕۆشتمە دەرەوە لە ژوورەكە
و ڕۆشتم بۆ ئەو ژوورەكەی كە كارەكانی وڵاتی لێ ئەكەم و وەزیرەكانیش لەوێن وەكو ژووری كۆبوونەوە وایە
ھەموویان ھەستانەوە
بە ساردی ڕۆشتمە شوێنەكەی خۆم دانیشتم و سەیریانم كرد
"كارەكانی ئەمڕۆ چین؟"
پارك جیمین ھەستایەوە و دەستی كرد بە قسە
"پاشام پێویستە لەگەڵ چەن وەزیرێ بڕۆیت بۆ ئیستەمبوڵ ئەمڕۆ ھەموو پاشای ئەھریمەنەكانی ئاسیا و ئەوروپا لەویا كۆ ئەبنەوە لە كۆشكەكەی یەڵدرم ئاكچان"
سەیری پارك جیمینم كرد بە سامناكی
"بیكە بە شوێنێكی تر"
كیم سیۆك جین ھەستایەوە و دەستی كرد بە قسە
"بەڵام گەورەم لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستانیش چاو پێكەوتنت ھەیە گەر بڕۆین بۆ ئەویا ئەتوانین بڕۆین بۆ كوردستانیش و كارەكانی ئەویاش تەواو بكەیت"
ڕاست ئەكات
ھەڵسامەوە
ئەوانیش لەگەڵم
"پاڕك جیمین جیۆن جونگكووك كیم سیۆك جین كیم نامجوون ئامادە بن ئەڕۆینە سەر زەوی"
پاشان قسەكەم ڕۆشتمە دەرەوە و ڕۆشتم بۆ ژوورەكەم تاوەكو خۆم ئامادە بكەم
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

لەگەڵ پاڕك جیمین جیۆن جونگكووك كیم سیۆك جین كیم نامجوون ئێستا لە كۆشكی ئەو نەفرەتیەن و لە ژووری كۆبوونەوەكە بە بێزاری و بێ ھەستی دانیشتووم لەگەڵ پاشاكانی تر ئەوان خەریكی قسەن منیش بە بێزاری گوێم لێیان گرتووە
تاوەكو دەنگێكی ناسكی خانمانە بەر گوێم كەوت ئەو دەنگە باش ئەناسمەوە خێرا لام كردەوە
وەكو پێشبینیم كرد ئەو جانسوو بوو و بە جلی شاژنی توركیا و ئەلقە لە دەستیا ئەو ئێستا زۆر جوانتر بووە لە جاران ئەمەوێ بڕۆم و باوەشی لێ بدەم و ماچی بكەم بە شێتانەیی
بە بێھەستی سەیریم ئەكرد
ئەویش ڕۆشت بۆ لای ئەو بێ قیمەتە و لەسەر ڕانەكانی دانیشت
ھێندەی تر بێزار تر بووم لێرە
پاشای ئەھریمەنی ئیتاڵیا ڕووی كردە من
"پاشا ڤی كارەكانی تۆ چۆن ئەڕوا"
منیش سەیریم كرد
"وەكو ھەموو كاتە"
پاشای ئەھریمەنی چین سەیری كرد و پێكەنی
"پاشا ڤی ھەموو كات وایە كارەكانی نمونەین"
تەنھا بە بێ دەنگی سەیریم كرد
پارك جیمین ھاتە ژوورەوە و سەری دانەواند و ھاتە لای گوێمەوە
"گەورەم سەرۆك وەزیر و سەرۆكی ھەرێم ئەڵێن نیو كاتژمێری تر ئەتوانی لایان بی؟"
سەیریم كرد و سەرم بە باشە جوڵاند
ئەویش ڕۆشتە دەرەوە
منیش ھەڵسامەوە
ھەموو چاوەكان ھاتنە سەرە من
یەڵدرم جانسووی دانا و ھەڵسایەوە
"بۆ كوێ ڤی ھێشتا زووە؟"
سەیریم كرد بە بێ ھەستی وەكو ھەمووكات
"من وەكو ئێوە بێ كار نیمە"
دوای قسەكەم ڕۆشتمە دەرەوە لە ھۆڵەكە












love is everything ꧁𝙺.𝚃.𝙷꧂Where stories live. Discover now