꧁𝟻𝟻꧂

146 40 131
                                    

شەوێك وەك نەفسی مناڵێكی
برسی لە گەردەنی خەوێكت
دەئاڵێم و
بیرت دێمەوە'ھـ

𝚅𝚊𝚗𝚢𝚊'𝚜 𝙿.𝙾.𝚅

لەگەڵ بێرشا وەستا بووین لە ھۆڵی ماڵە
نوێكەمان لە كاتێكا پاسەوانەكان
كەلووپەلەكانیان ئەھێنا
و خزمەتكارەكانیش خەریكی پاككردنەوە بوون
تای و تایریش لێرە نین
خەریكە خۆم ئەخۆمەوە لە ترسا
ئەترسم شتێكی لە دەست دەربچێ لە توڕەی
و كوڕەكەم شتێكی بەسەر بێت
خوایە ھەردووكیانم بۆ بپارێزە
ھەناسەیەكی قوڵم ھەڵمژی و دانیشتم لەسەر قەنەفەكان
بێرشاش لامەوە دانیشت
"دایكە زۆر ئەترسم شتێ بەسەر تایری بێت"
لە شڵەژانیا نینۆكەكانم ئەخوارد
"من لە تۆ زیاتر ئەترسم"
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
نیوە شەوە تاوەكو ئێستا
تای و تایری نەگەڕاونەتەوە
لەگەڵ بێرشا لە ھۆڵەكە چاوەڕوانین بە نیگەرانی
دەرگاكە كرایەوە و تای و تایری ھاتنە ژوورەوە
سوپاس خوایە گیان ھەردووكیان سەلامەتن
بێرشا خێرا ڕایكرد و باوەشی لە تایریدا
لە كاتێكا ئەو وەكو خۆی وەستابوو
ئای كوڕم تۆ بۆ وا لە ئێمە ئەكەیت
سەیری تایم كرد
ماندوێتیم لە چاوەكانی ئەبینی
بە ھێواشی نزیكی كەوتمەوە و ڕوومەتەكانیم گرت
"ماندوویت؟"
سەری بە بەڵێ جوڵاند
سەریم لەسەر سنگی خۆم دانا و دەسم خستە نێو قژی
و سەیری تایریم كرد كە بێرشا بە نیگەرانیەوە ئەیپشكنێ ئەویش بە ساردی و بێ ھەستی وەستاوە و سەیری ئەكا
"كوڕم"
سەیری كردم
منیش لە تای دوور كەوتمەوە و ڕۆشتم ڕوومەكانیم گرت بە ھێمنی
"زۆر نیگەرانت بوین"
بە ساردی سەیری كردم
"پێویست بە نیگەرانی ناكا"
دەستمی لایا لەسەر ڕوومەتی و ڕۆشتە سەرەوە
ھەناسەیەكم ھەڵمژی و چاوەكانم پڕ بوون
ئێستا كوڕەكەم وەكو بێگانەیەك ھەڵسووكەوتم
لەگەڵ ئەكا
ئەو كوڕەی كە بە خۆشەویستیەكی یەكجار زۆرەوە گەورەم كرد
شەونغونیم كرد بۆی
كە دڵتەنگ ئەبوو ئەو شەوە تا بەیانی خەوم لێ نەئەكەوت
ئەویش ئێستا
ھەنسكێكی گەورەم یا
ھێندەی ھەستم كرد كێشكرام بۆ باوەشە ھێمن و ئاسوودەكەرەكەی تای
دەستم كرد بە گریان بە دەنگ و بە بەرزی
ھەنسكم ئەیا
تای سەری بەرز كردمەوە و فرمێسكەكانمی سڕی
"ئەوە چییە دوای ئەو ھەموو تەمەنە مشكەكەم تازە دڵی ناسك بووە"
بە ھێواشی پێكەنیم و دانەیەكم دا لە سنگی
"گاڵتەم پێمەكە كوڕە"
'گەر بیكەم چی ئەكەی؟"
لە كۆتایەكەی زمانی گیراندە لایەكی دەمی
خەندەیەكی شەیتانیم كرد
"لە تۆ نا لە كوڕەكەت"
ئەویش بە تێنەگەشتنەوە سەیری كردم
"بۆ تایری و ڤیران؟"
بە ھێواشی كێشام بە سەریا
"گەمژەە مەبەستم ئەو كوڕەیە"
لە كۆتایەكەی ئاماژەم پێ كرد















ئەویش پێكەنی و بە شەیتانی سەیری كردم
"مشكەكەم فێری ھەڕەشە بووە"
بە شانازیەوە قژم خستە دواوەی گوێم
"نەخێر بەڕێزەكەم تەنھا ھەڕەشە نین"
شێوەیەكی ترساوی لەسەر دەمووچاوی دروست كرد
"مشكەكەم تكایە ھیچم لێ مەكە من زۆر ئەترسم مشكە ترسناكەم"
كێشام بە شانیا و پێكەنیم
"گەمژە"
"یاااااااااا ئێوەەەەەەەەە"
لەگەڵ دەنگەكە داچڵەكیم
سەیرمان كرد بینیمان ڤیرانە
بە توڕەی سەیری ئەكردین
"زۆررر شەرمەە بۆ ئێوەە منتان بە تەنھا جێھێشت لەوێ من بە تەنھا چی بكەم ھەر یەكەو لەگەڵ ھاوسەری خۆی بوو منی داماو نەبێ"
لەگەڵ تای سەیری یەكمان كرد و پێكەنین
و باوەشم بۆی كردەوە
ئەویش خێرا ھاتە باوەشمەوە
ماچێكی سەریم كرد
"ئاییی كورە بچوكەكەی من تەنھا بووە"
بە داماوی سەری بە بەڵێ جوڵاند و لچی شۆر كرد
"زۆریش"
پێكەنیم و ماچێكی توندی لێوە باریكەكانیم كرد
كە ھەر رێك وەكو ھی باوكیەتی
"مردنتاننننن ئەوێتت؟"
ھەردووكمان بە ترسەوە سەیرمان كرد
تای زۆر بە سامناكی سەیری ئەكردین
ڤیران ڕۆشتە دواوەم
منیش ڕۆشتمە دواوەی ئەوەوە
بەڵام دووبارە ھاتەوە دواوەی من
خوایە ئەوە چی بوو توشی بووین
"ھینە ت.تای گیان"
برۆیەكی بەرز كردەوە و شێوەی
زۆر ترسناك بوو ئەوەی نێو دەمم قوتدایەوە
وەرە بەشەر دوای تەمەنێك ژیان لەگەڵی ھێشتا لێی بترسی وەكو سەرەتا
ھێندەی ھەستم كرد بەر شتێكی ڕەق كەوتم
سەیرم كرد بینیم سنگی تایە
منیش دەسم لێیا
"نانا ھێشتاش ڕەقە وەكو خۆیەتی"
تایش سەری ھێنا لای گوێم
"تەنھا ئەوە نییە ڕەق بێ"
چاوەكانم فراوان بوو
خێرا لە باوەشی ھاتمە دەرەوە
"بێتەربێت"
دەستی ڤیرانم گرت و ڕۆشتینە سەرەوە

𝚎𝚗𝚍 𝚟𝚊𝚗𝚢𝚊'𝚜 𝙿.𝙾.𝚅

𝙱𝚎𝚛𝚜𝚑𝚊'𝚜 𝙿.𝙾.𝚅

لە دوای تایری ڕۆشتمە ژوورەوە
و دەرگاكەم داخست
ئەویش قەمیسەكەی داكەند
بەڵام شۆك بووم بە بیبینی پشتی كە ھەمووی برین بوو
"ت.ت.تایری"
بە ساردی لای كردەوە و سەیری كردم
"چییە؟"
بە خێرای ڕۆشتمە لایەوە
سنگ و سك و پشتی ھەمووی برین بوو
سەرم بەرز كردەوە و سەیریم كرد
كە چاوەكانم پڕ گریان بوو
"ب.باوكت زۆر خراپە"
فرمێسك لە چاوم ھاتە خوارەوە
و باوەشم لێیا سەرم لەسەر سنگی دانا
ئەویش وەكو خۆی وەستا بوو
بە ھێواشی دەسم بە شوێنی برینەكانی دا ئەھێنا
و سەیریم كرد لە كاتێكا فرمێسك لە چاوم
ڕانەئەوەستا
"ئازاری ھەیە؟"
ھەردوو شانی گرتم و تۆزێك لە خۆی دووری خستمەوە بە ساردی
"باشم"
دوای قسەكەی ڕۆشتە گەرماوەكە
لە شوێنی خۆم دانیشتم لە ئەرزەكە و دەسم كرد بە گریان بە خراپی و باوەشم دا لە
قاچەكانم
دوای ماوەیەك
دوو دەست لەسەر شانم دانرا و بەرزی
كردمەوە
سەیرم كرد بینیم تایریە
بە چاوە پڕ فرمێسكەكانم سەیریم ئەكرد
و ھەنسكم ئەیا
"لە من دراوە تۆ بۆ ئەگریت؟"
بە بێدەنگی ئەگریام و سەیریم ئەكرد
ھەناسەیەكی بێزاری ھەڵمژی و فرمێسكەكانی سڕیم
"باشە بەسە دەی مەگری"
خەندەیەكم كرد لە نێو گریانەكەم
و بە توندی باوەشم لێیدا
"ئەتەوێ ھەر بگری؟"
سەرم بەرز كردەوە و بە تێنەگەشتنەوە سەیریم كرد
"ناتەوێ برینەكانم چارەسەر بكەیت؟"
سەرم بە باشە جوڵاند و خێرا فرمێسكەكانم سڕی و ڕۆشتم تا فریاگوزاری بھێنم

𝙴𝚗𝚍 𝚋𝚎𝚛𝚜𝚑𝚊'𝚜 𝙿.𝙾.𝚅

𝚃𝚊𝚎𝚛𝚢 𝙿.𝙾.𝚅

ڕۆشتم پاڵكەوتم لەسەر جێگاكە
ھەر چەندی ئەمەوێ خراپ بم لەگەڵ
ئەوگەمژەیە ناتوانم بە ھەڵسوكەوتەكانی
ئەیەوێ دڵم بەدەست بھێنێ
لە ڕاستیا ئازارم نییە
چونكە باوكم بە ھێزەكەی ئازارەكەی شكاندووم
بەڵام بۆ ئەوە پێیم وت تا بوەستێ لە گریان
ئایششش بەڕاستی گرینۆكە
ئەڵێی مناڵە
دوای كەمێك گەڕایەوە
بە چاوە سور و ئاوساوەكانی بە ھێواشی ھاتە لامەوە دانیشت
و لۆكەكەی بە برینەكانم دا ئەھێنا
بە درۆوە دەمووچاوم گرژ كرد و ناڵەیەكم كرد
"ئاھ"
ڕێك فرمێسك لە چاوی ھاتەوە خوارەوە
دەستی كردەوە بە گریان
"بمرمم ئازارم دایت ببورە"
سەرم بە نەخێر جوڵاند
لە كاتێكا پێكەنینم ئەھات بە ھۆی شێوەیەوە
ڕووم كردە لاكەی ترەوە و دەمووچاوم گرژ كرد
ئاگەداربووم چۆن سەیری ئەكردم و فرمێسكی ئەڕشت
چیتر نەمتوانی خۆم بگرم و دەستم كرد بە پێكەنین
ئەویش بە پرسیارەوە سەیری كردم
"تایری بۆ پێ ئەكەنیت؟"
دەستم گرت بە سكمەوە و پێ ئەكەنیم
"ئاییی شێوەی خۆتت دیووە"
بە تێنەگەشتنەوە سەیری ئەكردم
دوای چاوەكانی فراوان بوو
و دانەیەكی كێشا بە سنگما
"ھەییی گەمژەەە شایەنیی ئەوەی بە سەرت ھاتووە"
بە توڕەی ئەو فرمێسكانەی لەسەر دەمووچاوی بوو سڕی
و ھەستایەوە و ڕۆشت
"ھێییی بوەستەەە"
گوێی پێم نەدا و ڕۆشتە دەرەوە
"كچی گەمژە"
ھەستامەوە و لە دوای ڕۆشتم
بەڵام وەستام كاتێ بە بەردەم ژووری
دایك و باوكم ڕۆشتم
و گوێم لە گفتوگۆی نێوانیان بوو

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
ڕووی سڵاوم نییە بەخوا
وتم لەمەودوا زوو بۆتانی دا ئەنێم
بەس وا خەریكە ئەبێ بە دوومانگ
بەس بەخوا مەجالم نەبووە
داوای لێبووردن ئەكەم بۆ دواكەوتنی
بە گەورەی خۆتان بمبوورن

love is everything ꧁𝙺.𝚃.𝙷꧂Where stories live. Discover now