꧁𝟻𝟸꧂

429 65 77
                                    

خوا بمكاتە قوربانی ئەو ھەیكەل و نازداریەت تۆفیقە لە دەست دەرچووە خۆڕیەكەم😮‍💨❤️‍🩹

𝚅𝚊𝚗𝚢𝚊'𝚜 𝙿.𝙾.𝚅

لەسەر قەنەفەكانی ھۆڵەكە دانیشت بووم
و چاوەڕوانی ھاتنەوەی تای بووم
ئەبێ تاوەكو ئێستا لە كوێ بێ؟
زۆر بیری ئەكەم ئەمەوێ بە توندی
باوەشی پیا بكەم و داوای لێبوردی لێ بكەم
چونكە دایكێكی زۆر خراپم نەمتوانیووە ئاگەداری كوڕەكەم بم
ڤیران ھاتەوە ماڵەوە و بە خێرای ھاتە لام
"دایكەەە"
باوەشم بۆی كردەوە ئەویش لە باوەشی گرتم
"بڕوا ناكەم تایری چۆن وای كردووە باوكم ھەقی خۆیەتی ھەر شتێكی لێ بكا"
ڕاستەكا ھەقی خۆیەتی
سەرم بەرز كردەوە
چاوەكانم كەوتنە سەر دواوە
دەرگاكە كرابۆیەوە
كۆمەڵە كەسێ بە چەكەوە ھاتنە ژوورەوە
خێرا ڤیرانم خستە دواوەی خۆم
خوایە قوربانت بم با تای زوو بگەڕێتەوە
ئەوانیش لێمان نزیك كەوتنەوە
و یەكێكیان زۆر بە پیسی سەیری
ئەكردم و فیكەی لێیا
تایریش ھاتە خوارەوە
تۆقەیان كرد
ئەو پیاوەش ئاماژەی بە من كرد
"ئەوە ھەوە"
تایریش سەیری كردم و سەری بە بەڵێ جوڵاند
"خۆیەتی پارەكەم پێبدە و ئەتوانی بیبەی"
چاوەكانم فراوان بوو لە شۆكا
یانی چی من ئەفرۆشێ؟!
ڤیران بە توڕەی بۆی ڕۆشت و مستێكی یا لە تایری
"ھەییییی خوێریییی چۆن ئەتوانی لەبەرامبەر پارە دایكم بدەی بەو بێقیمەتانەەە"
تایریش بە لێدانی خستیە ئەرزەكە
خێرا ڕۆشتم و ڤیرانم ھەڵگرتەوە
"ڤیرانم تۆ باشی؟"
سەری بە بەڵێ جوڵاند و بە توڕەی سەیری تایری ئەكرد و ویستی بۆی بڕوا
لەو كاتە تای و كووك ھاتنەوە نێو ماڵەكە
سوپاس بۆ تۆ خودایە
تای برۆی گرژ كرد و ھاتە لامان
"ئەوانە كێن؟"
ڤیرانیش خێرا ڕۆشتە لای
"باوكە تایری ئەیەوێ دایكم بدات بەوانە تەنھا لەبەر پارە"
دوای قسەكەی چاوەكانی تای سور بوون
و دەمارەكانی ملی و سەری دەركەوتن
بۆ تایری ڕۆشت و تا ھێزی ھەبوو مستێكی لێی یا  تایریش كەوتە ئەرزەكە
ڕۆشتم و باوەشم لە تای یا بە توندی
و سەرم لە سنگی نوقم كرد
تایش دەستی لە دەوری شانم ئاڵاند
و بە سامناكی سەیری پیاوەكانی ئەكرد
"كووك ھەر ئێستا بانگی جین بكە با چارەسەریان بكا"
كووكیش سەری بە بەڵێ جوڵاند
لە خولەكێكا جین و چەن پاسەوانێ پەیدا بوون
وپیاوەكانیان لەگەڵ خۆیان برد
تایش منی لە خۆی دوور خستەوە و بە نیگەرانیەوە سەیری كردم
"تۆ باشی؟"
سەرم بە بەڵێ جوڵاند
تایش بە سامناكی سەیری تایری كرد
"بوویت بەو پیاوەی دایكت بفرۆشی لەبەر پارە؟كەی بووە ڕۆژێ لە پارە یاخود ھەر شتێكت كەم بێت؟تاوەكو ئێستا ھیچ شتێكم نەكردووە بەڵام تۆ نابی بە بەشەر خۆم ئەزانم چیت لێ ئەكەم ئەبێ بتكەم بە پیاو"
زۆر بە سامناكی و گری وتی
دوای تایری لە ھۆشخۆی چواند
"ڤیران جونگكووك بیبەنە ژوورەكەی ئەو مل حیزە"
دوای قسەكەی وەكو بووك لە باوەشی گرتم











love is everything ꧁𝙺.𝚃.𝙷꧂Where stories live. Discover now