꧁𝟺𝟹꧂

755 117 91
                                    

خوایە قوربانت بم ئەخە ئەو نازدارە چییە دروستت كردیە😭💔

𝚅𝚊𝚗𝚢𝚊'𝚜 𝙿.𝙾.𝚅

ئەمڕۆ ڕۆژێكی زۆر خۆشم بەسەر برد لەگەڵ كوڕەكان و كچەكان تەواوی ئەمڕۆ گاڵتەمان بە لینا و وۆیۆنگ كردووە لەبەر ئەوەی لینا دووگیانە و وۆیۆنگیش ناھێڵێت ھیچ شتێ بكات
ئێستا ھەموومان دانیشتووین

لەم كاتەوەی ھاتووین بۆ ئێرە تایم نەدیووە مناڵەكانیش كەم كەمە لام بوونە "ئێێێ لینا ئەزانی سكت زۆر گەورەیە یان مناڵەكەت سیانەیە یانیش كاتی بوونیەتی"وۆیۆنگ خێرا بە شڵەژانەوە سەیری كرد "چییی كاتی بوونی مناڵەكەیە بەم ھێشتا تازە سكی شەش مانگە ئەمە چۆن ئ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لەم كاتەوەی ھاتووین بۆ ئێرە تایم نەدیووە مناڵەكانیش كەم كەمە لام بوونە
"ئێێێ لینا ئەزانی سكت زۆر گەورەیە یان مناڵەكەت سیانەیە یانیش كاتی بوونیەتی"
وۆیۆنگ خێرا بە شڵەژانەوە سەیری كرد
"چییی كاتی بوونی مناڵەكەیە بەم ھێشتا تازە سكی شەش مانگە ئەمە چۆن ئەبێت؟"
بە زۆر پێكەنینیم گرت بوو
"منیش ڤایۆنگ و تایھیم لە حەوت مانگی بوو"
وۆیۆنگ خێرا سەیری سكی كرد دوای لینا
"گیانەكەم تۆ باشی گەر ئازارێك یاخود شتێكت ھەبوو پێم بڵێ"
ھەموومان دەستمان كرد بە پێكەنین تەنانەت لیناش
جیمین كەوتە ئەرزەكە لەگەڵ خۆی كووكیشی كەواند
ھۆپیش چەپڵەی لێ ئەیا
جینیش پاڵكەوت بوو
جایش ھەڵئەبزیەوە
یۆنە بە ئاسای پێ ئەكەنی
ھودەش پاڵكەوت بوو و لە شیەنی ئەیا
شیەنیش قاچی لە ئەرزەكە ئەیا
منیش توند سكم گرت بوو
لیناش لە ئەژنۆی ئەیا
ھەر كەسێ ئێستا بمانبینێ ئەڵێت ئەوانە شێتن
بەڵام ھەر بەڕاستی شێتین
تای و باوكم و ب.كیم ھاتن بۆ لامان
خێرا خۆمان ئاسای كردەوە
باوكم بە خەندەوە سەیری ئەكردین
"خێر وا دڵتان خۆشە"
خەندەیەكم كرد بۆی
"ئیتر وەكو ڕابردوو كۆبوینەتەوە خۆشت ئەزانی كە چۆنین"
باوكیشم بە نزمی پێكەنی
"ئەم داماوانەشتان وەكو خۆتان لێ كردووە"
لە كۆتایەكەی سەیری جای و جین و جیمین و كووك و ھۆپی و وۆیۆنگ كرد
شیەنیش قوڕگی پاك كردەوە
"بەخوااا ئەوان ئێمەیان وا لێ كرد گەرنا ئەزانی زۆر ئاقڵین ئێمە"
باوكم سەری بە بەڵێ جوڵاند بە پێكەنینەوە و ھات لە تەنیشتم دانیشت
"ئائا وایە وایە"
منیش ڕۆشتمە باوەشی دەستم لە كەمەری ئاڵاند و سەرم لەسەر شانی دانا
"ئەیچۆن وایە"
ب.كیمیش ڕۆشت لە تەنیشت جین دانیشت و
تایش ھاتە لای من دانیشت واتا من لە نێوان باوكم و تای بووم
باوكیشم دەستی بە قژم دا ئەھێنا
ڤایۆنگ و تایھی بە ڕاكردن ھاتنە ژوورەوە یونگیش دوایان كەوت بوو
خێرا ھەردووكیان ڕۆشتنە باوەشی تای
یونگیش بە توڕەی سەیریانی ئەكرد
"من چیم بە ئێوە وت ھااااا"
خۆ ترسناكیشە ھا بەڵام پێكەنینم پێی یەت
تای بە جدی سەیری مناڵەكانی كرد
"چیتان كردووە؟"
تایھی بە ئاسای دەستی كرد بە قسە
"ئەم پاندایە خەریك بوو لە كاتی ئامادە كردنی خواردن بۆمان بخەوێت ڤایۆنگیش وتی وەرە با ھێلكە بكێشین بە سەریا و ڕابكەین ئیتر وامان كرد"
تای بە ترسناكی سەیری ڤایۆنگی كرد
ئەویش خێرا ھاتە باوەشم
"ئومااا بەخوا برسیم بوو ئەویش خەوت بوو بۆیە"
باوكم دەستی كرد بە پێكەنین
منیش ھەردوو ڕوومەتیم گرت
"ئافەرین كارێكی باشت كرد,با فێر نەنێت لە كاتی كارا بخەوێت"
ڤایۆنگیش خەندەی كرد و ماچێكی توندی لێومی كرد
"باشترینننن ئوما"
منیش بە نزمی پێكەنیم
چاوەكانم كەوتنە سەر تای كە بە بەتاڵی سەیری ئەكردم بێ گرنگی دان سەرم لەسەر سنگی باوكم دانا
























love is everything ꧁𝙺.𝚃.𝙷꧂Where stories live. Discover now