꧁16꧂

1.1K 153 88
                                    

ئاخخخخخخخخ بمرم لۆت😭💔






𝚃𝙰𝙴𝙷𝚈𝚄𝙽𝙶'𝚂 𝙿.𝙾.𝚅

لەگەڵ ڤانیا ویستمان كە بڕۆین بۆ دەرەوە لە ژوورەكە بەڵام پاسەوانێت بە خێرای و شڵەژانەوە ھاتە ژوورەوە
"گەورەم ھێرشمان كراوەتە سەر"
چییییی ئەوە باسی چی ئەكات
"چییی كێ وای كردووە"
سەری نزم كردەوە
"گەورەم جای بیۆم پاشای خوێنمژی جنۆكە"
ئاییییی بەنەفرەت بیت جەیبی بۆ تۆزێ درەنگتر نە ئەھاتی
"باشە تۆ بڕۆ ئێستا منیش یەم"
پاسەوانەكە سەری دانەواند و ڕۆشتە دەرەوە
منیش ویستم كە بڕۆم بەڵام مشكەكەم توند كەمەرمی گرت بۆیە ڕووم لە لای ئەو كرد
"زوو یەمەوە باشە "
سەری بە نەخێر جوڵاند و بە چاوێكی پڕ فرمێسكەوە سەیرمی ئەكرد
"نا نەخێر مەڕۆ تكایە"
لە كۆتایەكەی فرمێسكەكانی كەوتن دڵم بۆی ژانی كرد لە باوەشم گرتەوە
"بەڵام نابێت گەر نەڕۆم ئەبێت بە شەڕێكی گەورە"
لە باوەشم ھاتە دەرەوە و بە خێرای فرمێسكەكانی سڕیەوە
"باشە كەواتە منیش یەم"
ئەوە گالتەم پێ ئەكات
"ھەرگیز لەم ژوورە نایەیتە دەرەوە تێگەشتی"
بە توڕەی پێیم وت
"یان ئەوەتا منیش یەم یان تۆش ناڕۆیت"
ئەم كچە بۆ وا ئەكات دەستەكانیم گرت و بە ھێمنی و خۆشەویستی سەیریم ئەكرد
"سەیركە مشكە ھاروھاجەكەم تۆ نابێت بێیت باشە گەر منیش شتێكم لێ بێت تۆ پێویستە لێرە بیت و شاژناتی بكەیت وە ببیت بە پاشاش لە شوێنی من باشە گیانەكەم"
دووبارە دەستی كردەوە بە گریان و سەری بە نەخێر جوڵاند
"ن.نانەخێر تۆ ھیچ شتێك(ھەنسك)لێنایە"
ڕامكێشا باوەشم و توند لە باوەشم گرت و بۆنیم ئەكرد تا كەمێ ئاوا ماینەوە دواتر بیرم كەوتوە كە پێویستە بڕۆم بۆیە كۆتایم بە باوەشەكە ھێنا
"ئێستا پێویستە من بڕۆم باشە گیانەكەم"
فرمێسكەكانی زیاتر بوون و بە دڵ تەنگی سەری بە باشە جوڵاند منیش ماچێكی سەریم كرد دواتر ڕۆشتمە دەرەوە لە ژوورەكە شێوەم جدی كرد و ڕۆشتم بۆ دەرەوەی كۆشك بینیم كە جایبیۆم و پیاوەكانی لەویا وەستاون بەدڵنیایەوە ئەوان جنۆكەن كەسی ئاسای نایان بینێت بەڵام ئێمە چونكە ئاھریمەنین ئەتوانین بیانبینین
"بۆچی ئاوا زوو ھاتی"
خەندەیەكی شەیتانی كرد و ھاتە بەردەمم
"بیرم كردبووی بۆیە برا زوو ھاتم"
خەندەیەكی شەیتانیم كرد و باوەشم كردەوە
"ئێی كەواتە وەرە باوەشی براكەت"
بە قێزەوە سەیرمی كرد من ئەزانم باوەش خاڵی لاوازی ئەوە چونكە زۆر ڕقی لە باوەشە
"یااااااق لاچۆ پیسس"
شێوەم جدی كردەوە
"بۆ چی شتێك ھاتووی جایبیۆم"
"ھاتووم بۆ ڕێك كەوتن"
بڕۆیەكم بەرز كردەوە
"ڕێك كەوتنی چی؟"
"خوێنمژەكانم داوای كچ ئەكەن منیش بۆ ئەوە ھاتووم تا تۆزێ كچمان بەیتێ "
كاتێ گوێم لە قسەكەی بوو توڕەیم گەشتە لوتكە ئەو گەمژەیە بە ھەموو ئاقڵی ئەڵێت كە ئەھریمەنەكانم بدەم بە ئەو یەقەیم گرت و ویستم قسە بكەم بەڵام دەنگێك لە دواوەم شۆكی كردم
"ھیچو پوچ بڕۆ بۆ دۆزەخ لەویا كچەكانت پێ ئەیەین "
بڕوا بە گوێكانم ناكەم ئەوە دەنگی ڤانیایە ئاوەڕم داوە بینیم كە ئەوە و بە توڕەی سەیر ئەكات باشە ئەبێ توانیبێتی جایبیۆم ببینێت؟
"ئۆۆۆۆۆۆۆ داوای كچم كرد بەڵام حۆریان بۆم ھێنا بەس تۆ وەرە كەواتە"
جای بە شەیتانی وتی
بە ھەموو ھێزم مستێكم لێی دا
"گەمژەی ھیچ ئەوە ئەزانیت كە چی ئەڵێیت"
ویستم كە مستێكی تری لێ بەم بەڵام ڤانیا دەستمی گرت بۆیە بە توڕەی وازم لێی ھێنا
"ئەی نەنوت لە ژوورەكە مەیە دەرەوە"
بە توڕەی پێیم وت
"ئێی منیش وتم كە یەم"
خودایە ئێستا ئەتەقمەوە لە توڕەیان
"جیمینننن ڤانیا بەرە لێرە ھەر ئێستا"
جیمین سەرێ بە بەڵێ جوڵاند و ھاتە لای
"بڕوابكە وابكەی ھەردوو باڵەكانت ئەشكێنم"
بە توڕەی پەنجەی لە جیمین بەرز كردەوە
ئۆۆۆۆ ھەڕەشەیەكی بە قوەت بوو
جایبیۆم بە شەیتانی سەیری كرد و وتی
"وایییییی حۆریەكی زمان درێزی دڵیام گەر بابەتەكە ببێتە ڕاستی ئەگریت"
ئاااااوچ داماو خۆی توش كرد
ڤانیا چەقۆیە تیژەكە جیمینی دەرھێنا كە لە كەمەریا بوو بە شەیتانی وتی
"ئەڵێی چی كەڵبەكانت ببڕم ئەوسا بزانین كامەمان ئەگرین"
دەستە ڕاستەكەی جای توڕە بوو
"بێدەنگبە كچی سۆزانی تۆ چی...."
قسەكەی تەواو نەكرد چونكە كوژرا لە لایەن منەوە ئەو كێیە تا قسە بە شاژنەكەی من بڵێت
"جیمین كووك دووبارەی ناكەمەوە شاژنەكەتان لێرە بەرن ھەر ئێستا"
بە توڕەی وتم
جای خەندەیەكی كیوتی كرد
"واتا ئەم حۆریە شاژنە خۆشحاڵم بە ناسینت"
ڤانیا بە بێزاری چاوی لێی سوڕاند ھەردوو قۆڵی جیمین و كووكی گرت و لە دوای خۆی ڕایكێشان باشە ئەوە من وتم ڤانیا جیمین و كووك بەرە یان وتم كە كووك و جیمین ڤانیا بەرن؟









love is everything ꧁𝙺.𝚃.𝙷꧂Where stories live. Discover now