▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬
❞هەر بۆ مێژوو، ئەمانە تاوانی کوشتنن توێژینەوەیان لەسەر دەکەی، وایە؟❝
❞ئەی دەبێ چی تر بن؟ ئەوانەی کە خۆم کردوومن؟❝
دۆنگهیۆك وەڵامی دایەوە❞چۆن بزانم؟ لەوەی کە بینیومە، بەڕاستی وایە لە کەسێکی سەیر دەچی❝شانی بە ئاسایی هەڵبڕی. قژە ڕەشەکەی لەیەك ئاڵا بوو، کراسێکی تەنکی قەبارە گەورەی لەبەر بوو و خۆی دابوو بە دەرگای ژوورەکەمدا. هەر خۆی خەوتبوو، بەڵام کە بە ڕێکەوت شەقم لە کوپە بەتاڵەکەی قاوەکەم دا و گوێی لە شکان و ورد و خاشبوونی پارچە شووشەکان بوو خەبەری بووەوە. هیچ نیازی خەوتنم نەبوو هەرچەندە چواری بەیانیش لایدابوو. هەندێ شەو، ئاوا بوو. دەمزانی ئەگەر پاڵیش بکەوم، ناتوانم بخەوم، بۆیە هەوڵیشم نەدەدا.
❞چیت دەکرد ئەگەر بەڕاستی بکوژ بوومایە؟❝
دۆنگهیۆك بە هێمنی وەڵامی دایەوە و بە هیلاکی باوێشکی دا❞پەیوەندیم بە پۆلیسەوە دەکرد، دەستگیر دەکرای، وا خۆم دەردەخست ئامۆزاتم و شوقەکەم بۆ خۆم هەڵدەگرت❝
ماسولکەکانی لوتم گرژ کرد و ڕووم لەسەر پەڕە پەرش و بڵاوەکانی سەر مێزەکەم هەڵگرت❞بەدڵم نییە کە چەند خێرا وەڵامی پرسیارەکەمت دایەوە، بەڵام ڕێز لە ڕاستگۆییەکەت دەگرم. گریمان...ئەگەر شتێکم بەسەرهات، دەکرێ بۆ تۆ بێت. مەبەستم شوقەکەیە، بەهەرحاڵ کەسی ترم نییە پێی بدەم❝
دۆنگهیۆك ڕووی کردە لایەك و بە گومانەوە برۆیەکی بەرزکردەوە❞دڵنیای کەست نییە؟ ئەم ماوەیە کەسێك بەردەوام دێت. زۆربەی جار ئەو کاتانەی کە لەگەڵ ئەو لێکۆڵەرەدا لە دەرەوەیت و لەسەر کاری. باڵا بەرز، قژ سوور. ڕووخسارێکی تووند...کەمێك ترسناك❝
بە سەرسوڕمانەوە لەبەرخۆمەوە وتم❞یـوتا؟❝یەکسەر براکەم لەو باسکردنەدا ناسییەوە. لەو ڕۆژەوەی کە هات و بۆ ئاگادار نەکردنەوەی لە قەرزەکانی باوکم سەرزەنەشتی کردم هیچمان لەسەر یەکتر نەبیستووە و یەکترمان نەبینیوە.
YOU ARE READING
𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆 | √ Completed (Kurdish)
Fanfiction❝ 𝑮𝑨𝑴𝑬 𝑶𝑽𝑬𝑹 تــەواو ❞ » ساڪی بەهـرەیەڪی بۆ بینی 'خراپ' لە خەڵڪیدا هـەیە و بێڪهـیۆنیݾ ڪەسێڪی دوو ڕووە. ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی: xxbyunh...