04. FOUNDATION OF FRIENDSHIP

309 51 40
                                    

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬

Ops! Esta imagem não segue as nossas directrizes de conteúdo. Para continuares a publicar, por favor, remova-a ou carrega uma imagem diferente.

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬

لە جیهانەکەیدا، هەموو شتێك شێوا بوو و نەیدەتوانی ڕێگای دەرچوونی بدۆزێتەوە.



کێشمەکێشمی دەکرد، لەناو ئەو ڕاستییەی کە ڕقی لێی بوو دەخنا. هەوڵیدا بگۆڕێت، بەڵام هیچ نەبوو تا بیکات هەروەها لە خاڵێکدا─وازی لە گوێ نەدان بە تاریکییە پەرێشانکەرەکە هێنا.



❞ ئەمە تێکڕاکەیە کۆتکردووەتەوە؟ ❝دەنگێکی ناسراو وای کرد ڕووم وەرگێڕم و سەیری شێوی کەسێك بکەم کە لە تاریکییەکەوە دەرکەوت. ئەوەی لەوێ وەستابوو، پاڵی بە ڕووناکییەکی سەر شەقامەوە نابوو و چاوەڕێی دەکرد، جەستەکە هی سووخۆرەکە بوو. دڵم لەگەڵ بینینیدا دەستی بە خێرالێدان کرد و لێوم لە نیگەرانیدا گەست، بەڵام دواتر تێبینم کرد لەبەر من لەوێ نەبوو، چاوەڕێی یەکێکی تری دەکرد، کە ڕۆژانە پارەی بۆ کۆدەکردەوە. هەر دوێنێ بوو لە نەخۆشخانە دەرچوو، دوای ئەوەی کەسێکی ئاسایش لە لاکۆڵانێك بە کەوتووی دۆزیبوویەوە و گەیاندبوویە نەخۆشخانە، بێ بەزەییانە لێی درابوو و بە خوێن داپۆشرابوو. هیچ گومانێکم نەبوو پێش ئەوە چەندین کەس بینیویانە، بەڵام کەس قسەی نەکردووە. هەموویان بەهیوا بوون بەڕاستی بمرێت و ئەوانیش لە قەرزەکانیان ڕزگاریان بێت.



گرتنەکەم لەدەوری کیسەی بازاڕکردنەکەم تووندکرد و لە سەیرکردنی سووخۆر بەردەوام بووم کە ڕووی کردبووە کوڕێك وادیاربوو بەتەمەن لە منیش بچووکتر بێت. بە کەمی ئەوم لە ساڵێك لەمەوبەرەوە لەبیرە، کاتێك زۆر جار لەبەردەم  دوکانی شتومەك دەمبینی دانیشتبوو و لەگەڵ هاوڕێ دراوسێکانی دەیانخواردەوە، بەڵام دوای ئەوە لەپڕ دیارنەما. تێبینی بوونیم کرد ڕێك دوای ئەوەی دیارنەما، کە بەئازارانە ئاشکرابوو ئەو گروپە هەرزەکارانە ڕووناکییان لە زەردەخەنە درەوشاوەکەی کەم کردەوە.



قژە خۆڵەمێشییەکەی پڕبوو لە چەند هێڵێکی شینی تۆخ هەروەها پێستە گڕەبردووەکەی بە برینی چاکبووەوە و نیشانەی جێماوی پێکداکەوتنی تووندوتیژی پێشوو لەگەڵ کەسانی تر کەژابووەوە. شڵەژاو دیاربوو کاتێك دەستی کردە گیرفانی چاکەتە چەرمە ڕەشەکەی و بەستەیەك پارەی دەرهێنا و کردییە دەستی سووخۆرەوە، لە نیگەرانیدا سەیرکردنەکانی بەلای ڕاست و چەپدا دەجوڵاند و سووخۆرەکەش هەوڵی نەدا یەکێك لە نوکتە گاڵتەپێکەرەکانی بکات، وەك چۆن هەمیشە پێش ئەوەی بڕوات دەکرد.



𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆 | √ Completed (Kurdish)Onde as histórias ganham vida. Descobre agora