14. TREMBLING HANDS

131 29 112
                                    

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬

قورس نەبوو جیمین وەك کەسێك بهێنیتە پێش چاوەکانت کە ژیانی خەڵکی وێران دەکرد. درەوشاوە بە ڕووناکی مۆم، جلێکی میری قەترانی ڕەشی لەبەر بوو و قژی بۆ دواوە داهێنابوو، لە شازادەیەکی تەواوی ڕێك لە ناو چیرۆکی ئەفسانەیی دەرهێنراو دەچوو. تەنیا ئەوە نەبێ لەمەیاندا─هیچ کۆتایییەکی خۆش بوونی نییە. دەبێ خەونی خۆت بژی، کورت و پڕشنگدار، بەڵام لە کۆتاییەکەیدا، لە شوێنێك دەبیت کە لە شوێنی دەستپێکت خراپترە.



جـیمین بە گوێمدا چرپاندی❞بەس سەیری بکە. لەگەڵ مـن هاتووی. نەك ئەو. یان دەبێ شتێك بکەم تا دڵنیا بم سەرنجت لەسەر خۆم دەهێڵمەوە؟❝موچوڕکە بە بڕبڕەی پشتمدا هات. شەممە پەیوەندی پێوە کردم و وتی چاکەی قەرزەکەی دەوێ کە قەرزاری بووم. بە داواکەی ڕازی بووم، باشترین پۆشاکی ڕەنگ سوورم لەبەر کرد و لە خواردنگەیەکی گرانبەها یەکترمان بینی. شڵەژابووم، تەنانەت ترساویش و نەشمدەزانی چۆن بیر لەو کارە بکەمەوە کە دەمکرد─یارمەتی دانی لە تێکدانی ژیانی کەسێکدا.



ئەم جارە، داوای یارمەتی لە ژنێكەوە لێکرابوو، بە دوای هۆکارێکدا دەگەڕا لە هاوسەرەکەی جیاببێتەوە. هەردوو لا ئەکتەری بەناوبانگ بوون و دەیویست پێش ئەوەی بۆ هەمیشە ڕێگەیان جیابکەنەوە هێندەی لە توانایدا بێت پارەی لێ دەست بکەوێت، بەڵام بەبێ بیانویەکی گونجاو، هەرگیز لە دادگا نایباتەوە.



کاتێك لەپڕ کەسێکم بینی کە چاوەڕێی بینینیم نەدەکرد، من و جـیمین لەسەر یەکێك لە مێزەکانی خواردنگەکە دانیشتبووین و چاوەڕێی هاتنی دوو هاوسەرەکەمان دەکرد. بیون بێکهیـۆن لە نزیکەوە دانیشتبوو و لەگەڵ ئافرەتێکی نەناسراو نانیان دەخوارد. زەردەخەنەیان بۆ یەکتر دەکرد و دەربارەی شتێك گفتوگۆیان دەکرد.



تەنانەت ئاگاشم لە خۆم نەبوو کە چاوم تێ بڕی بوون تا جـیمین لەناکاو دەستی خستە سەر ڕانم و بەزۆر وای لێ کردم ڕووی تێبکەم. گۆشەیەکی لێوم بە بزەیەکی پەشیمانییەوە بەرزکردەوە❞بـمبـوورە. پلانی ئەم شەو چییە؟❝



❞خەمی پلانەکەت نەبێت. لەپێش هەموو شتێك بۆ خۆشی خۆم تۆم بانگێشت کردووە تا بێزار نەبم. ئەوانەی تر کاری خۆمن❝



𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now