07. PHILOSOPHY OF SURVIVAL

212 41 76
                                    

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬

چەپکە گوڵە سپییەکە زۆر لەوە جوانتر بوو لە ژوورێکی سادەی نەخۆشخانەدا بێت. بۆنە تیژەکەیان بەنزیکەیی توانی بووی زاڵ بێت بەسەر بۆنی بەهێزی بۆگەنی مردن کە وادیاربوو هەموو سوچێکی باڵەخانەکەی گرتبووەوە. بەنزیکەیی.



لە تەنیشت گوڵەکان کارتێكی لێ بوو. سەراوژێرم کردەوە، چونکە نەمدەویست سەیری بکەم، بەڵام هێشتا نەمدەتوانی لە بیرکردنەوە لە وشە نووسراوەکانی سەر کاغەزەکە بووەستم. لە کەسێکی وەك پـارك جیمـینم چاوەڕێ نەدەکرد گوڵم بۆ بنێرێت هەروەها هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو چۆن زانیبووی لە نەخۆشانەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو بەیانییە، ڕێك کە بەخەبەر هاتم، چەپکە گوڵەکان لەوێ بووون، بەیەکەوە بە نامەیەکەوە، پیرۆزبایی لێکردنم کە زۆر لەوەی دیاربووم بەهێزتربووم.



وابـووم؟ وادیارنەبوو.



پەنجەکانم بەسەر تەختەکلیلەکانی کۆمپیوتەرەکەمەوە سەمایان دەکرد، لێدانە ئەسپاییە هەوسەنگەکان خستبوومیانە واق وڕمانێکەوە کە وای لێکردبووم هەموو شتێکی چواردەورم لەبیر بکەم. شنەبایەکی سارد لە پەنجەرە کراوەکەوە دەهاتە ژوورەوە، لەگەڵ هەڵکردنی هەر شنەبایەکی بەهێزدا پەردە سپییەکان دەشەکانەوە و هەڵم لە کوپە قاوەکە هەڵدەستێت کە لە ئامێرێکی نزیکی فرۆشتنم کڕیبوو. ماوەیەکم بە دۆزینەوەی پوولی بێ بەهاوە بەڕێکرد، بەڵام لە کۆتاییدا، بە زەحمەت چەند قومێکم لە خواردنەوە گەرمەکە خواردەوە پێش ئەوەی لەسەر مێزەکە لەبیری بکەم.



کە پارچە شکاوی خەونەکانی کچە گەنجەکانم کودەکردەوە و بە چنینەوەی چیرۆکێکی سادە دەربارەی ئەو ئازارەی چەشتبوویان، بینایم بەهێواشی ڕوونتر دەبووەوە. فەرامۆشکردنی ئەوەی بەسەرم هاتبوو و ئاماژەنەدان بە هیچ شتێك کە تەنها یەکێك لە ڕفێندراوەکان دەکرێ بزانێت شتێکی قورس بوو، بەڵام زۆرم لە خۆم کرد هەستەکانم پشتگوێ بخەم و لەسەر ڕاستییە ڕەقە سەختەکان بمێنمەوە. بەڕێوبەرەکەم بۆ ئەوە پارەی پێ نەدەدام باسی چیرۆکی خۆم بکەم. کارم ئەوە بوو لەسەر ترسی بەسەرهاتووی کەسانی تر بنووسم.



❞ بۆ ناخەوی؟ ❝پێشبینی بینینی یونگیم لە نێوان قەرەباڵغی سەردانکەرانی بەیانیانی نەخۆشخانەکە نەدەکرد. هەر دوای ئەوەی هێنرامە باڵەخانەکە یەکسەر زوو بزر بوو هەروەها دوو ڕۆژی تەواوی ویست تا بوێری کۆبکاتەوە و بگەڕێتەوە. وامزانی لەوانەیە لە ماڵەوە وەك من لێرە پشوو دەداوە، بەڵام لە کۆتا جاری بینینی هیلاكتر دیاربوو❞پـزیشکەکە پێی نەوتی دەبێ پشوو بدەیت؟❝



𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now